دۆخی سیاسیی عێراق به چه‌قبه‌ستوویی به‌رده‌وامه، سیناریۆی نوێی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراق بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی هه‌یه. ره‌وتی حیكمه رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سیناریۆیه ئه‌سته‌مه روو بدات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، فه‌هد جبووری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتیی ره‌وتی حیكمه كه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به "وشه"ی گوت، دۆخی چه‌قبه‌ستوویی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچ چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، له دادگادا داوا له‌سه‌ر په‌رله‌مان تۆمار كراوه له‌باره‌ی پێشێلی واده ده‌ستوورییه‌كان.
سه‌ربه‌خۆكان كه زیاتر له 40 كورسییان هه‌یه و زۆرینه‌یان شیعه‌ن
روونی ده‌كاته‌وه، سیناریۆی ئه‌وه هه‌یه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسته‌ی عێراق، له‌لایه‌ن سه‌ربه‌خۆكانه‌وه پێشنیار بكرێت دووباره ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌سته‌مه روو بدات له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته رێككه‌وتن بكرێت.
جبووری له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، گوتی، هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و پرسه نه‌كراوه و بۆچوونی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیش وه‌رنه‌گیراوه.
جبووری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات، نه هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان و نه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، ناتوانن به‌بێ رێككه‌وتن حكوومه‌ت پێكبهێنن و ئه‌گه‌ریش رێككه‌وتن نه‌كرێت، ده‌رگای سیاسی بۆ گفتوگۆ به داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ژنی ره‌مه‌زان، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی 15 رۆژیی بۆ په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان خسته‌ڕوو، "ئه‌گه‌ر ئه‌وان كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ پێشنیار بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئه‌وا سه‌در پشتوانیان ده‌كات".
به‌پێیی زانیارییه‌كانی "وشه"، سه‌ربه‌خۆكان بڕیاره به‌ر له كۆتاهاتنی واده‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، مه‌رجه‌كانی خۆیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران داهاتوو ده‌خه‌نه‌ڕوو.
سه‌ربه‌خۆكان كه زیاتر له 40 كورسییان هه‌یه و زۆرینه‌یان شیعه‌ن، بۆ سازكردنی دانیشتنی دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه.