له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆپالیگی ئه‌م وه‌رزه‌دا، یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانی له یانه‌ی گلاسكۆ رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو له ئیسپانیا كرا و یانه‌ی فڕانكفۆرت به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان به 5-4 گۆڵ براوه بوو، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی ئاسایی و زیادكراودا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
ئه‌وه‌ی زیاتریش سه‌رنجڕاكێش بوو، هانده‌رانی یانه‌ی فڕانكفۆرتن، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و به ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به درێژایی وه‌رزه‌كه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یاندا بوون، بۆیه دوای وه‌رگرتنی جامه‌كه‌ش شێتانه ئاهه‌نگیان گێڕا.