به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیاتر دابه‌زی.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشم هه‌شتی حوزه‌یران، پێگه‌ی investingی جیهانی له‌باره‌ی ئۆنسی زێڕه‌وه ئاشكرای كردووه، "ئه‌مڕۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به ڕێژه‌ی 0.14% دابه‌زی و به نزیكه‌ی هه‌زار و 849 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، هاوكات به‌پێی خشتهكهیش له به‌یانییه‌وه له دابه‌زینی به‌هاكه‌ی به‌رده‌وامه".
مسقاڵێكی زێڕی عه‌یار (21) به 390.000 دیناره
سه‌رباز باڵه‌كی خاوه‌نی زێڕنگری سه‌رباز، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له به‌یانییه‌وه چه‌ند جارێك نرخی زێڕ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، به جۆرێك ئێسته نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌یه، مسقاڵێك زێڕی عه‌یار (24) به 446.000 دیناری عێراقی، مسقاڵێك زێڕی عه‌یار (22) به 409.000 دیناره، مسقاڵێكی زێڕی عه‌یار (21) به 390.000 دینار و مسقاڵێك زێڕی عه‌یار (18) به 334.000 دیناری عێراقییه.
شایانی باسه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی، ئه‌مڕۆ له ئاڵوگۆڕی دراو به به‌های 100 دۆلار به 148 هه‌زار و 100 دیناری عێراقی دیاری كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كولتووری حه‌قده‌ستی هه‌یه و ئه‌و نرخانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا نرخی زێڕهكهن، له زێڕنگرێك بۆ زێڕنگرێكی تر نرخه‌كه‌یش ده‌گۆڕێت.
نرخی زێڕ و نه‌وت و دراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا، پشت به بۆرسه جیهانییه‌كان و به‌تایبه‌ت به‌غدا و ئه‌نكه‌ره ده‌به‌ستێت، هاوكات ڕۆژانه له ناوخۆیشدا به‌هۆی جووڵه سیاسی و بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندییه‌وه، گۆڕانكاری له نرخی دیناری عێراقیشدا ڕوو ده‌دات، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه و زۆر به‌رده‌وام نابێت.