دكتۆر یه‌ریڤان ئه‌دهه‌م سه‌عید لێكۆڵه‌ری بواری نه‌وت و وزه و ئاسایش له په‌یمانگه‌ی وڵاتانی كه‌نداو له واشنتن كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له زانكۆی جۆرج مه‌یسۆنی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، له‌م دیمانه‌یه‌ی ''وشه''دا وێڕای تیشك خستنه‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان و كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌م كه‌رته، داوا ده‌كات حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر گرنگی به كه‌رتی نه‌وت بدات و دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی نه‌وت دابمه‌زرێنێت .
كه‌رتی نه‌وتی كوردستان چۆن ده‌بینن؟
له دوای ساڵی 2007ه‌وه دوای ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی كوردستان، پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه‌وتووه‌ته سه‌ر سكه‌ی خۆی و حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر زیره‌كانه توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا، 50 گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی تایبه‌ت به بواری نه‌وت بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا ساڵی 2013 توانی كه‌رتی نه‌وت گه‌شه پێ بدات و له‌ڕێی توركیاوه بیفرۆشیت، ئه‌مه‌ش به‌ره‌وپێشچوونێكی مه‌زن بوو له‌و بواره‌دا، به‌ڵام كێشه‌كان له نه‌بوونی دامه‌زراوه‌كردنی كه‌رتی نه‌وتدا بوون، ده‌بوو سندووق و داهاتی نیشتمانیی بۆ كه‌رتی نه‌وت دروست بكرایه و ته‌نیا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌س نییه بۆ ئیداره‌دانی ئه‌م پرۆسه‌یه، بۆیه هه‌نووكه كه پاره‌یه‌كی زۆر و زه‌به‌لاح له نه‌وت به‌رده‌ست بووه و ده‌بێ داهاتیش به‌بێ دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌هێزی نیشتمانی تووشی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت، بۆیه كوردستان وه‌ك وڵاتانی تری خاوه‌ن نه‌وت، پێویسته بیر له‌وه بكاته‌وه كه سندووقێكی نیشتمانی دروست بكات بۆ داهاته نه‌وتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به وریایی و ئاگایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاره‌ی نه‌وتدا بكرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت به ئاسانی ده‌توانرێ كۆنترۆڵ بكرێ و ئه‌گه‌ر چێك و باڵانس له‌سه‌ر حكوومه‌ت نه‌بێ، ئه‌وا تووشی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر ده‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت.
ئه‌و شاردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه تا حكوومه‌تی عێراقی نه‌توانێ ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم ببێته‌وه
به بۆچوونی تۆ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕوون و شه‌فافن؟
له ڕابردوودا گرێبه‌سته‌كان ناڕوون و ناشه‌فاف بوون، ئه‌و شاردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه تا حكوومه‌تی عێراقی نه‌توانێ ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم ببێته‌وه، چ به فشار و چ له‌رێی دادگا و سكاڵاكانه‌وه، به‌ڵام ئێسته زۆرینه‌ی گرێبه‌سته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕوون و شه‌فافن و له‌سه‌ر پێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دانراون، به‌ڵام ته‌نیا روونیی گرێبه‌سته‌كان به‌س نییه بۆ لێپرسینه‌وه له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی داهاتی نه‌وت، ده‌بێ په‌رله‌مان رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هاووڵاتییانش به‌شێك بن له پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه له داهاتی گشتی و به‌تایبه‌ت نه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گه‌شه‌پێكردن و سوودی گشتی به‌كار بهێنرێ.
بۆ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی كوردستان پشت به‌كام وڵات ببه‌ستێت؟
به‌داخه‌وه تا ئێسته هه‌رێمی كوردستان پلان و دنیابینیی تایبه‌ت به‌خۆی نییه بۆ فرۆشتنی نه‌وت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتی به توركیا به‌ست بۆ هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو، چونكه توركیا زلهێزه به به‌راورد به هه‌رێم ، ئه‌وه‌ش واده‌كات توركیا له‌م پرۆسه‌یه‌دا زاڵ بێت و مه‌رجه‌كانی خۆی بسه‌پێنێت، بۆیه ده‌كرا هه‌رێم جگه له توركیا، ئێران و عێراق و سووریاش به‌كار بهێنێت بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی، چونكه پشتبه‌ستن به یه‌ك وڵات، گرفتی ئابووری و پێوه‌ندی و ئاسایش دروست ده‌كات، وه‌ك چۆن له ساڵی2017 كه كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌چوو، توركیا ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له كوردستان كرد به نه‌وت و بۆڕی و پاره‌كه‌ی، بۆیه هیوادارم له داهاتوودا بتوانێ بیر له فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی ناردنی نه‌وت بكرێ بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێم.
ئایا سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت سوودی هه‌بوو بۆ كوردستان و هاووڵاتییانی؟
سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت بیرۆكه‌یه‌كی باش بوو و له سه‌رتاوه هاووڵاتییان دڵیان پێ خۆش بوو، چونكه بڕوایه‌ك هه‌بوو كه دوای سه‌ربه‌خۆیی ئابووری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی هه‌نگاو ده‌نرێ. هه‌روه‌ها هه‌ر له ساڵی2007 پاره‌یه‌كی باش و داهاتێكی باش له كوردستاندا هه‌بوو كه زۆری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه ده‌هات، له‌گه‌ڵ پاره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان یارمه‌تی هه‌رێمی دا به‌خێرایی پێش ده‌كه‌وێت، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌بوو داهاتی نه‌وت و داهاته‌كانی كه به‌كار نه‌هێنرا به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشت‌وكال و پیشه‌سازی، هه‌م بۆ سه‌قامگیركردنی ئابووری هه‌رێم و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و بۆ دروستكردنی هه‌لی كار، به‌هۆی جێگیرنه‌بوونی نرخی نه‌وت، ناتوانرێ بودجه‌یه‌كی دڵنیایی ساڵانه دابنرێ و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكرێ. ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت دابه‌زێ، هه‌موو به‌رنامه‌كان تێكده‌چن و ئه‌گه‌ر نرخ به‌رز بووه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیاربه‌ده‌ستن تووشی له‌خۆباییبوون ده‌بن و چاوه‌ڕوانییان زیاتر ده‌بێ، قه‌رزی زۆرتر ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان.
بۆچوون و تێڕوانینت له‌سه‌ر كۆمپانیای دیلۆیت چییه كه وردبینی له داهاتی نه‌وت ده‌كات، پێت وایه كاره‌كانی گونجاو و باش بن؟
كۆمپانیای دیلۆیت یه‌كێكه له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وردبینی بۆ ئه‌و ژماره و داتا و زانیارییانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێی ده‌درێت، وێڕای ئه‌وه‌ش مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و ژماره و زانیارییانه‌ی كه ده‌یخاته‌ڕوو كتومت دروست بن، هاوكات دیلۆیت خۆشی چه‌ندان جار و له چه‌ندان وڵات تووشی ئابڕووچوون و سكانداڵی گه‌وره بووه، وه‌ك كه له مالیزیا ده‌ستی له‌گه‌ڵ بانكێكدا تێكه‌ڵ كردبوو و چه‌ندان ملیۆن دۆلار گه‌نده‌ڵییان كردبوو. دواجار پێویسته له‌وه بڕوانین كه ئایا دیلۆیت تا چه‌ند ده‌توانێ بچێته ناو قووڵایی ژماره و داتاكان و ده‌توانێ وردبینیی ڕاست و دروست بكات ئه‌وه گرنگه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌كان سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ پرۆسه‌ی شه‌فافییه‌ت له هه‌رێم.
پێتان وایه دۆسیه‌ی نه‌وت به‌چ ڕێیه‌ك به‌ڕێوه بچێت، هه‌ر به‌م شیوه‌یه له‌ڕێی وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی یان شێوازێكی تر؟
بێگومان كه‌رتی نه‌وت و گاز پێویستی به دامه‌زراوه هه‌یه، پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی له یاسای نه‌وت و گاز هه‌ن دابمه‌زرێن، چونكه ته‌نیا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌س نییه و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش خۆی بێ هه‌یكه‌له، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ته، پێویسته زیاتر گرنگی پێ بدات، ئاشتكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیایی، ئینتیمایه بۆ خه‌ڵك و به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی خه‌ڵكه بۆ پرۆسه‌ی حوكمڕانی و پرۆسه‌ی نه‌وت، چونكه لای خه‌ڵك ئێسته نه‌وت و گاز یه‌كسانه به گه‌نده‌ڵی، به‌شێوه‌یه‌ك كه به له‌ناوچوونی ئه‌و كه‌رته، خه‌ڵك نیگه‌ران نابێت و بگره پێی خۆشحاڵ ده‌بن، وه‌ك بینرا له كاتی ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له مانگی دوودا. ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌مه بكرێت، بۆیه له‌سه‌ر حكوومه‌ته هه‌رچی زووه كه‌رتی نه‌وت به دامه‌زراوه بكات و گرنگی زیاتری پێ بدات و خه‌ڵك بكات به به‌شێك له‌م پرۆسه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵك باشترین چه‌كی به‌رگریكردنه له‌م كه‌رته.
بۆچوونتان له‌سه‌ر توركیا چییه كه كوردستان له‌ڕێی ئه‌و وڵاته‌وه نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێت، ئایا توركیا زیاتر سوود له‌مه ده‌بینێ یان كوردستان؟
توركیا وڵاتێكی گرنگه بۆ هه‌رێم و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا گرنگی زۆری به كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێم داوه، ئه‌وه‌ی لای توركیا گرنگه گازی هه‌رێمه، به‌شێك له رێككه‌وتنه 50 ساڵییه‌كه‌ی هه‌رێم و ئه‌و وڵاته‌ش باشه له هه‌نارده‌ی گازی هه‌رێم بۆ توركیا، چونكه له بنه‌مادا توركیا نه‌وتی هه‌رێم ناكڕێت، به‌ڵكو به ته‌نیا ئاسانكاری ده‌كات بۆ هه‌نارده‌كردنی، ئێسته‌یش توركیا گاز له ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و ئێران ده‌كڕێت و ئه‌گه‌ر گازی هه‌رێم ئاماده بێت، بێگومان ئه‌مه‌ی به‌لاوه باشتر و گرنگتره.
توركیا گاز له ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و ئێران ده‌كڕێت و ئه‌گه‌ر گازی هه‌رێم ئاماده بێت، بێگومان ئه‌مه‌ی به‌لاوه باشتر و گرنگتره.
پرۆسه‌ی گازی هه‌رێمیش به‌هۆی شه‌ڕی داعش و به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه دوا كه‌وت، به‌ڵام توركیا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه و ته‌نانه‌ت بۆڕییه‌كانیشی تا سه‌ر سنووری كوردستان هێناوه، به‌ڵام ئاماده‌كاری له هه‌رێم نه‌كراوه و له‌م كاته‌دا هه‌رێم به‌رهه‌می گازی ئه‌وه‌نده زۆر نییه كه هه‌نارده‌ی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێسته توركیا ڕووبه‌ڕووی كێشه بووه‌ته‌وه له دادگای پاریس، چونكه حكوومه‌تی عێراقی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاسانكاری كردووه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش وای له توركیا كردووه كه به هه‌ستیارتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گاز و نه‌وتدا بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێم، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غدا داوای ملیاران دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو له توركیا ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمه ئه‌وه‌یه كه زیاتر چاوكراوه و به‌ئاگاتر بێت له سیاسه‌تی داهاتووی عێراق و وڵاتانی تر، ره‌نگه له‌گه‌ڵ عێراقدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان گرفتی تری یاسایی و ئابووری بێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌وریایی مامه‌ڵه و سیاسه‌ت نه‌كات.
بۆچی نه‌وتی كوردستان له‌م كاته‌دا به‌م نرخه ده‌فرۆشرێ، له كاتێكدا نرخی نه‌وت گرانتره له بازاڕه‌كانی دنیادا؟
له‌دوای ساڵی 2009 كه هه‌رێم ده‌ستی به‌هه‌نارده كرد له‌ڕێی توركیاوه، نه‌وته‌كه‌ی ده‌چێته به‌نده‌ری جه‌یهان بۆ فرۆشتن، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه نه‌وتی هه‌رێم به ریسكێكی دارایی گه‌وره ده‌بینرێ له‌لایه‌ن كڕیاره‌كانه‌وه، چونكه به‌رده‌وام بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ڕه‌نگه حكوومه‌تی عێراقی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكات له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و زیان بكه‌ن، بۆیه به‌رده‌وام نه‌وتی هه‌رێم به 10 دۆلار كه‌متر ده‌فرۆشرێت له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره، ئه‌مه‌ش كارێكه له ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمدا نییه و واقیعه‌كه وایه كه به‌و جۆره نه‌وت بفرۆشن، وه‌ك چۆن ئێسته رووسیا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به ٤٠ دۆلار كه‌متر به هه‌ندێ كڕیار ده‌فرۆشێ كه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرایناوه‌یه.
سلێمانی\ ئاسان محه‌مه‌د