پاڵەوانی جیهانیی بۆکسێن له کێشی سووک، ئارتۆر پێتەربیێڤی رووسیایی توانی له جۆو سمیس جونیۆری ئەمریکایی بباته‌وه.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو به كاتی ئه‌مریكا "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان" له نیویۆرك ئه‌نجام درا و ته‌نیا دوای دوو جه‌وله، پیتهربیێڤی رووسیایی یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه لە حه‌له‌به‌ی "مادیسن سکوێر گاردن" كرا و پێتهربیێڤ لە جه‌وله‌ی یه‌كه‌مدا سێ جار بەرانبەرەکەی خسته سه‌ر زه‌وی، بۆ جاری چوارەمیش، خولەکێک پێش کۆتایهاتنی جه‌وله‌ی دووەم، دووباره خستی و ناوبژیوانیش یارییه‌كه‌ی راگرت و بڕیاری بردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی رووسیای دا.
بەم شێوەیە پێتربیێڤی ته‌مه‌ن 38 ساڵان، نازناوی رێکخراوی جیهانی بۆکسێنی بۆ نازناوەکانی لە ئەنجومەنی جیهانیی بۆکسێن و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی بۆکسێن زیاد كرد.