ملازمی دوو ئاراس حهمهد عهولا ئەفسەری پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، خاوهنى بڕوانامهى بەکالۆریۆس لە زانستی کۆمپیوتەر، باسى خەڵەتاندنی کچانی تهمهن 16 بۆ 20 ساڵ دەکات بۆ مهرامى سێكسى.
ملازمی دوو ئاراس حهمهد عهولا لهبارهى ئەکاونتی ساختەوه دهڵێت، "هەر ئەکاونتێك لە سۆشیال میدیا کە تێیدا زانیاری کەسی ڕاستەقینە نەبوو واتە (ناو، وێنە، ناونیشان) کە ئەم زانیاریە ڕاستەقینە هی خودی کەسەکە نەبێ پێیان دەوترێ ئەکاونتی ساختە." بە شێوازێکی گشتی ئەتوانین بڵێین ئەکاونتی ساختە (Fake فەیک) بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە دروست دەکرێن:
1/ بۆ مەبەستی بەلاڕێدانی ڕەگەزی مێ بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 16-20 ساڵیه چونکە ئافرەت لەم تەمەنە زۆر هەستیارە و دەتوانرێ بە ئاسانی بەلاڕێ ببردرێ. بۆ مەرامی جنسی سوود لە تەمنی ئافرەتەکە ببینێ.
2/ بۆ هەڕەشەکردن و ترس و تۆقاندن بەکاری دەهێنێت.
3/ بۆ قۆڵبڕین و فێڵکردن بە کاری دێنی.
4/ بۆ مەبەستی تێکدانی شیرازەی خێزان و ماڵ.
5/ بۆ هێرشکردنە سەر کەسایەتی و ناو ڕووشاندنی پلە و پایەی کۆمەڵایەتی خەڵک.
6/ بۆ دروستکردنی جیاوازی ڕەگەزایەتی و شارچیەتی.
7/ بۆ دروستکردنی دووبەرەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
وە جگە لەم تاوانانەی باسکراون، چەندان مەرامی تری تاوانکاری لەڕێی ئەکاونتی ساختە (Fake فەیک) بەکاردێت.
لهسهر ئهوهى چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین لە ئەکاونتی ساختە (Fake فەیک) یاخود باشتر بڵێین چۆن ئەکاونتێکی ساختە لە ئەکاونتێکی ڕاستەقینە جیا بکەینەوە؟ ئهو ئەفسەرهی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاى دهگهیهنێت، "بەم ڕێیانەی خوارەوە دەتوانین جیای بکەینەوە:"
1/ ناوی ئەکاونتەکە: ناوی ئەکاونت لە دوو بەشی سەرەکی پێك دێت بەشی یەکەم ناوی کەسەکە و لە بەشی ناوی باوکی یان لەقەبی و ئاساییە ئەگەر ناوی عەشیرەتی یان شارەکەی بنوسێ.
2/ واڵی ئەکاونت (پرۆفایلی ئەکاونتەکە): سەیری پرۆفایلی بکە بزانە ئایا ئەم وێنانەی دایناوە وێنەی خۆیەتی یان نا. واتە بەراوردی وێنەکان بکە کە وێنەکان هی هیچ کەس نەبوو یان دەلالەت لەخۆی بکات ئەوا بێ دوو دڵی ئەکاونتی ساختەیە.
3/ ئەگەر تەنیا یەک وێنەی دانابوو ئەوا ئەبێ لە ڕێی ماڵپەڕی گۆگڵ بزانی ئایا داونلۆد کراوە یاخود نا کە ئەمەیش لە ڕێی (google search image) دەتوانی بە دواداچوون بکەی بۆ وێنەکەی.
4/ عادەتەن ئەکاونتی فەیک پۆستی شەخسی خۆی کەمتر دەکات یان هەر نایکات، بەڵکۆ زیاتر پۆستەکانی وەرگیراون لە ئەکاونتی تر یاخود سوشیال میدیای تر وەک پەیجەکانی تر و تیک تۆک و ئینستاگرام و سناپ، هتد.
5/ زانیاریی کەسی: ئەو زانیارییانەی کە لە ئەکاونتی خۆی داناوە ئایا ڕاستە یاخود نا، ئەگەر هیچ زانیارییەکی کەسی دانەنابوو واباشترە خۆی لێ بپارێزی.
6/ لە ڕێی هاورێی هاوبەشەوە (Mutual Friend): سەیری هاورێ هاوبەشەکان بکە بزانە هاورێی هاوبەشت هەیە لەگەڵی ئەگەر هەتبوو لە هاورێکەت بپرسە ئایا ئەم ئەکاونتە دەناسی؟.
7/ ئەگەر پێوەندی پێوەکردی گوتی کە تۆ دەناسێ و تۆش ئەو دەناسی ئەگەر لێی بە گومان بووی وا باشترە داوای تۆمارێکی ڤیدیۆیی لێ بکەی، یان بۆ نموونە پێت بڵێ کە سهعات چەندە بۆ ئەوەی دڵنیابی کە کەسەکە خۆیەتی کەسێکی ساختە نییە. یاخود بڵێ لەسەر چ ئەساسێک پێوەندیم پێوەدەکەی، زۆریش مەچۆ ناو هیچ بابەتێکەوە لەگەڵیا ڕەنگە تۆ بناسێت بەڵام مەرامێکی هەیە قسەیەک وشەیەک لەتۆی دەست کەوێت.
8/ئەگەر هەر لێی بەگومان بوویت بەڵام بەردەوام کاتت لێ دەگرێت و پێوەندیت پێوەدەکات، باشترین ڕێ چارەسەر ئەوەیە ڕێک بلۆکی بکەیت. تۆ هیچ سوودێک لەو ساختانەوە وەرناگری، بەڵکو سەرەنجام تووشی کۆمەڵێک گرفت و کێشەت دەکات.
ماوهیهكى وهزارهتى ناوخۆى حكوومهتى ههرێمى كوردستان له ڕێى پۆلیس و هێزه تهناهییهكانهوه توانیویهتى چهندان گرووپى ساختهكار و تاونبارانى بهكارهێنهرانى ئهنتهرنێت بگرێت كه بهشێكى زۆر لهوانه ببوونه مایهى كێشه و بهد بهختى بۆ ژنان.