كتێبی "هیچ ئه‌ركێك مه‌حاڵ نییه، ئه‌ركه مهرگهێنهكانی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئیسرائیل" له نووسینی مایكڵ بارزۆهار و نیسیم میشاڵ، وه‌رگێڕانی له زمانی ئینگلیزییه‌وه بۆ كوردی له لایه‌ن كه‌ریم قادر، له دووتوێی 430 لاپه‌ڕه له چاپخانه‌ی ڕۆكسانادا چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
نووسه‌ر كه‌ریم قادر به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه جگه له به‌رایی و كۆتایی، له هه‌شت به‌ش پێكهاتووه، هه‌موویان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه باس له ئه‌ركه مهرگهێنهكانی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئیسرائیل دژ به نه‌یاره‌كانیان ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان به ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵك و ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیسرائیل له‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمن ئه‌نجام دراون، هه‌ریه‌كێكیان چیرۆكێكی تایبه‌تی ئازایه‌تی و قوربانیدانی ئه‌و هێزه بۆ پاراستنی نیشتمان ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، كتێبه‌كه باس له هه‌ندێ ئۆپراسیۆن ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئیسرائیل پێی ڕازی نه‌بوون، به‌ڵام به‌هۆی پێویستیی پاراستنی ئاسایشی خۆیان، به‌پشتبه‌ستن به توانای خۆیان ئه‌نجامیان داوه، بێ ئه‌وه‌ی سڵ له كاردانه‌وه‌كان بكه‌نه‌وه. به كوردییه‌كه‌ی هیچ كاتێك و بۆ خاتری كه‌س تۆڵه‌ی خۆیان دوا نه‌خستووه، جاری واهه‌بووه له‌ناو ماڵه‌كانیان تۆڵه‌ی خۆیان له تاوانباران سه‌ندووه‌ته‌وه كه ده‌ستیان له تێكدانی ئاسایش و خوێنی ڕۆڵه‌كانیاندا هه‌بووه.
مه‌به‌ست له به كوردیكردنی ئه‌م كتێبه، بۆ زیاتر ئاشنابوونه به شێوازه‌كانی خۆپاراستن
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ''مه‌به‌ست له به كوردیكردنی ئه‌م كتێبه، بۆ زیاتر ئاشنابوونه به شێوازه‌كانی خۆپاراستن كه بۆ ئێمه‌ی كوردستانیش، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان و ئاسایشی ژیانی هاووڵاتییانی ئه‌م نیشتمانه له‌لایان بابه‌ت و جێ بایه‌خه سوودی خۆی هه‌یه، واته پێویسته خه‌ڵكی ڕهنجكێش، شوان، گاوان، سیاسه‌تكار، خوێنده‌وار، ڕۆشنبیر، ئه‌كادیمی، بازرگان و سه‌رمایه‌دار، وزه و توانا و ئه‌زموونی تاقیكراوه‌ی ئه‌رێنی خه‌ڵكی تر، له خۆپاراستندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌كار بهێنی، چونكه كه‌شتییه مه‌زنه‌كه هی هه‌مووانه نه‌ك ته‌نیا لایه‌نێك.''
جێی باسه ئه‌مه دووه‌م كتێبی وه‌رگێڕانی ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی ڕۆكسانا له دووتوێی 430 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه، هیچ ڕێوڕه‌سمێكی ناساندنی بۆ ناكرێ، بۆیه له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمی ناساندنی كتێب نییه، چونكه پێی وایه كتێب بۆ خوێندنه‌وه‌یه نه‌ك نمایشكردن.
سلێمانی\ ئاسان محه‌مه‌د