یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كورد به‌رده‌وام شانازیی پێوه ده‌كات، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌كه. ئه‌مڕۆ كه 50 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی تێپه‌ڕ ده‌بێ، هێشتا گۆانییهكانی به زیندوویی له‌ناوماندایه.
توانای بێوێنه‌ی له ھۆنینی شیعری كوردی و ئاوازی ھه‌بوو
حه‌سه‌ن زیره‌ك له 29ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1921 له گه‌ڕه‌كێكی قه‌ڵای سه‌رداری بۆكان له دایك بووه و زۆر كه‌سیش له‌وانه‌ی كه له نزیكه‌وه ده‌یناسن، گوندی ھه‌رمێله كه له نێوان شاری سه‌قز و بۆكان ھه‌ڵكه‌وتووه به شوێنی له دایكبوونی ده‌زانن.
زیره‌ك گۆرانیبێژێكی كورد بوو، به‌رچاوترین كاری ئه‌و كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجینه‌یه‌ك له ھونه‌ری ئاواز و گۆرانی كوردییه كه به ده‌نگی ئه‌و گوتراونه‌ته‌وه.
زیره‌ك به‌هۆی گۆرانییه‌كانی له ناو كورد ناسراوه، ساڵی 1972 له شاری بۆكان به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر كۆچی دوایی كرد و هه‌رله‌وێ به خاك سپێرا، زۆرینه‌ی كورد كه سه‌ردانی بۆكان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی زیره‌كیش ده‌كه‌ن.
باوكی ناوی عه‌بدوڵایه و دایكی ئامینی ناو بووه. باوكی له‌لای خانانی ئاغای گوندی ھه‌رمێله كاری كردووه، له‌به‌ر لێھاتوویی به زیره‌ك ناوی ده‌ركردووه، جگه له حه‌سه‌ن دوو كوڕی تری به ناوه‌كانی حوسێن و مینه ھه‌بووه.
حه‌سه‌ن زیره‌ك له ھه‌شت ساڵیدا قاوه‌چێتی ده‌كات و ھه‌روه‌ھا خزمه‌تی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی بۆكانی كردووه. زیره‌ك منداڵ ده‌بێ كه باوكی ده‌مرێ و ئه‌وكاته ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه، دواتر له گوند بار ده‌كه‌ن و ده‌چنه شاری سه‌قز.
به‌هۆی شووكردنه‌وه‌ی دایكی، زیره‌ك رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی زۆر ده‌بێت، بۆیه به ناچاری له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه ھه‌رمێله و له‌لای خانان ئاغای ئه‌و دێیه به كاركه‌ر داده‌مه‌زرێته‌وه.
حه‌سه‌ن زیره‌ك گۆرانیی فارسی و ئازه‌ریی ھه‌یه، له‌و جۆره گۆرانییانه‌دا زیره‌ك شیعری كوردیی تێكه‌ڵاو كردوون.
حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر بارودۆخی ئه‌سته‌می ژیان له خوێندن بێبه‌ش مابوو، به‌ڵام توانای بێوێنه‌ی له ھۆنینی شیعری كوردی و ئاوازی ھه‌بوو.
مه‌رگی حه‌سه‌ن زیره‌ك وه‌ك بۆمبێك له ناو كوردستاندا ته‌قییه‌وه و شه‌پۆله‌كانی خه‌م و ماته‌می له ده‌ستچوونی له سنووره‌كانی كوردستان تێپه‌ڕی، به‌ڵام ئێسته ده‌نگه‌كه‌ی به‌رزتر له جاران له‌ناوماندا ماوه‌ته‌وه.
له به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، "وه‌ك قومری"، "كه‌تانه"، "هه‌ی نار"، "كرماشان شاری شیرینم"، "ئه‌مان دكتۆر"، "ئه‌سمه‌ر"ن. ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده له 26 حوزه‌یرانی 1972 دڵی له لێدان كه‌وت و له بۆكان به‌خاكیان سپارد.