له‌و دوو مانگه‌یش دابه‌شكردنی مووچه 10 رۆژ هاتووه‌ته پێش، به‌رارود به‌و مانگانه‌ی رابردوو كه ئه‌وكاته‌ی به‌غدا 200 ملیار ده‌نارد، دابه‌شكردنی دوا ده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێم به‌و داهاته‌ی له به‌رده‌ستیدایه خۆی مووچه ده‌دات.
به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر پاره و داهاتی له به‌رده‌ستدا بێت، بۆ مووچه و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌كاری ده‌هێنێت و پاره لای خۆی گل ناداته‌وه.
200 ملیار دیناره‌ی به‌غدا ده‌ینارد، مافێكی ئاسایی هه‌رێم و مووچه‌خۆرانه
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئامانجی حكوومه‌ت به‌و جۆره بووه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات و مانگانه له كاتی خۆیدا و 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات، بۆیه ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پاره و داهاتی ته‌واوی له به‌رده‌ستدا بێت، به‌بێ دواخستن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی، دابه‌شكردنی مووچه پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ته، جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی هۆكارێكی باشی ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت داهاتێكی باشی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، دوو مانگه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌غدا پاره بنێرێت، حكوومه‌ت مووچه‌ی داوه و ئه‌م مانگه‌یش مووچه‌ی پێش خست له پێناو هاووڵاتییان به‌هۆی جه‌ژنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، كاتێك حكوومه‌ت خۆی داهات و پاره‌ی له ده‌ستدا بێت و مووچه بدات، ده‌بێته پێشهاتێكی زۆرباشی ئابووری هه‌رێم له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش له كاتی گفتوگۆكانی هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌وكات به‌غدا ناتوانێت قسه‌ی خۆی فه‌رز بكات و هه‌رێم ده‌توانێ بڵێت به‌بێ به‌غدا مووچه‌مان داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران.
لای خۆیه‌وه رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام باسی له‌وه كردووه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌و پاره‌ی دێته ده‌ستی حكوومه‌ت و كۆ ده‌بێته‌وه، پێشینه‌ی كاره‌كان فه‌رمانبه‌ران ده‌بن.
بابه‌كه‌یی باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی به‌غدا ده‌ینارد، مافێكی ئاسایی هه‌رێم و مووچه‌خۆرانه و زۆر له‌وه زیاتریش ده‌بوو بنێرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه حكوومه‌ت توانیویه‌تی له‌و دوو مانگه‌ی كۆتایی به‌راورد به مانگه‌كانی رابردوو، 10 رۆژ دابه‌شكردنی مووچه بێنێته پێشه‌وه، ئه‌مه‌ش خزمه‌تكردنی حكوومه‌ته به فه‌رمانبه‌ران و ئامانجی حكوومه‌تیش هه‌میشه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر بووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه دوێنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڵاو كرده‌وه كه پێش هاتنی جه‌ژن، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێ.