پۆلیسێك لە كاتی ئەرك خۆی كوشت

:: PM:02:14:01/07/2022 ‌
پۆلیسێك لە كاتی ئەركەكەی خۆی دەكوژێت، هۆكارەكەشی بەهۆی قەرزاری دەگەڕێتەوەن رووداوەكەش لەناو باڵوێزخانەی یۆنان لە بەغدا بووە.

ئەمڕۆ هەینی یەكی تەمووز، میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، پۆلیسێكی تەمەن 38 ساڵ بەهۆی قەرزارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

سەرچاوەیەكی تەناهی لە بەغدا رای گەیاندووە، پۆلیسێكی تەمەن 38 ساڵ لەناو باڵوێزخانەی یۆنان لە بەغدای پایتەخت تەقەی لە خۆی كردووە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

روون كراوەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو پۆلیسە بەهۆی قەرزاری و دۆخی داراییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



وشە - رامیار جەواد