ئهسیكا، وه‌به‌رهێنه‌رێكی به ره‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینییه و له توركیا نیشته‌جێیه.
وه‌به‌رهێنه‌رێكی بیانی رای گه‌یاند، پێشكه‌وتنه‌كانی شاری هه‌ولێر و كوردستان به گشتی، هانی داون بێن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و به‌شداریی پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان بكه‌ن.
ئهسیكا، وه‌به‌رهێنه‌رێكی به ره‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینییه و له توركیا نیشته‌جێیه و خاوه‌نی زنجیره رێستوڕانتێكه به ناوی "meet moot" كه شه‌وی رابردوو له هه‌ولێر، لقێكیان لێ كرده‌وه.
ئهسیكا به وشه‌ی راگه‌یاند "رێستوڕانتهكهمان براندێكی توركییه و گۆشتی بر‌ژاو به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت پێشكه‌ش به میوانان و كڕیاران ده‌كات، كه به چه‌ند گیراوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شاری هه‌ولێر بۆ كردنه‌وه‌ی رێستوڕانته‌كه، ئه‌م وه‌به‌رهێنه‌ره بۆ وشه گوتی: "هه‌ولێر و كوردستان و عێراق به گشتی به‌ره‌و پێشكه‌وتنێكی خێرا ده‌ڕوات، ئێمه‌ش هاتووین ده‌ست بخه‌ینه ده‌ستتان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه پێشكه‌وتنه‌كه گه‌وره‌تر و زیاتر بكه‌ین".
گوتیشی: "لقی هه‌ولێر ده‌یه‌م لقی زنجیره رێستوڕانتهكانی ئێمه‌یه، پلانمان هه‌یه 100 لقی لێ بكه‌ینه‌وه، ستایلی خواردنه‌كانمان ئه‌مریكییه، به‌ڵام ئێمه گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنمان تێدا كردووه".
هه‌روه‌ها ئهسیكا ده‌ڵێت: "له وڵاتانی توركیا، میسر، كوێت، به‌حرێن، ئیمارات و چه‌ند وڵاتێكی تر لقمان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ولێر شارێكی ئارام و پڕ ته‌ناهییه، ئه‌مه‌ش وای ده‌كات رێستوڕانتهكهیان رۆژانه 16 تا 24 سه‌عات كراوه ده‌بێت و خواردن و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی رابردوو به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و میوانان، له رێوڕه‌سمێكدا رێستوڕانتی meet moot" كرایه‌وه.