ئاگرین عه‌بدوڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی ''وشه''دا تیشك ده‌خاته سه‌ر كار و پڕۆژه‌كانی پێوه‌ندیدار به رێگه‌وبان له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا و ده‌ڵێت، حكوومه‌ت گرنگی زۆری به رێگه‌وبان داوه و 10 ملیۆن مه‌تری چوارگۆشه‌ی له شه‌قامه‌كانی قیرتاو كردووه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی رێگه‌وبان كه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو كراون ژماره‌یان چه‌نده؟
له ماوه‌ی سێ ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 60 پڕۆژه‌ی رێگه‌وبان كراون و له‌و پڕۆژانه زیاتر له هه‌زار و 212 كیلۆمه‌تر رێی هاتوچۆن، پڕۆژه‌كان سه‌ره‌كی و رێیه‌كانی ده‌ره‌وه و ته‌واوی ئه‌و رێیانه‌ی كه گرنگن، شۆفێر به‌كاریان ده‌هێنێت و جه‌نجاڵی زۆریان له‌سه‌ره، حكوومه‌ت ئامانجی بووه بیانخاته خزمه‌ت شۆفێران، ئه‌مه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گشتی بووه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌و سێ ساڵه كراون، شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌یان به‌سه‌ر پارێزگا و شاره‌كان چۆن بووه؟
له‌و پڕۆژانه‌ی كراون، پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سۆران 24 پڕۆژه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و به هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان 26 پڕۆژه‌ی به‌ركه‌وتووه، 10 پڕۆژه‌ی كه ماوه‌ته‌وه له پارێزگای دهۆك و زاخۆ بووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی تا چه‌ند گرنگی به كه‌رتی رێگه‌وبان داوه و پڕۆژه‌ی رێگه‌وبانی كردووه؟
حكوومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تێكی باشی به كه‌رتی رێگه‌وبان كردووه و ئاوڕی رژدی له رێگه‌وبان و پڕۆژه‌كان داوه‌ته‌وه، به به‌راورد به ساڵی رابردوو به‌تایبه‌ت له دوای 2014 كه قه‌یرانێكی قورس به‌رۆكی كوردستانی گرت، به‌ڵام له دوای ساڵی 2019 زۆرترین پڕۆژه‌ی رێگه‌وبان جێبه‌جێ كراون، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی رێگه‌وبان زیاتر پێویستی به پڕۆژه هه‌یه، بۆیه حكوومه‌ت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان بووه و گرنگی پێ داوه.
بۆ گونده‌كان له‌باره‌ی رێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه چی كراوه؟
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له پاڵ رێیه دووسایدهكان و رێیه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كان، گرنگیشی به رێی گونده‌كان داوه و به ده‌یان گوند توانراوه رێیهكانیان چاك بكرێن و قیر بكرێن، به‌تایبه‌تی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر داهاتی وێستگه‌كانی كێش وه‌رده‌گیرێت، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گوندانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبان و چاككردنی پارێزگاكان ده‌كرێت، حكوومه‌ت به‌تایبه‌تی گرنگی به گونده‌كان داوه بۆ رێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
له‌باره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه حكوومه‌ت دایناوه بۆ رێگه‌وبان، توانراوه سه‌ركه‌وتوو بێت و رێی نوێش ئه‌نجام بدات؟
به‌ڵێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی رێگه‌وبانی جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 به‌هۆی هاتنی په‌تای كۆرۆناوه، نه‌توانراوه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام له ئاستێكی به‌رزدا بووه، پڕۆژه‌ی گه‌وره له‌و ماوه‌یه ته‌واو بووه وه‌ك رێی هه‌ولێر بۆ زێی گه‌وره و بادینان ته‌واو بووه، رێی تونێلی پیرمام و به‌شه‌كانی ته‌واو بوون كه یه‌كێك بوو له پڕۆژه سه‌ره‌كییه‌كان، له سنوووری سلێمانیش رێی سه‌یدسادق- هه‌ڵه‌بجه به‌ته‌واوی كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه گه‌وره‌كانی تر وه‌ك كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان و دووكان- رانیه، ئه‌وانیش هه‌نگاوی باشیان بڕیوه و به‌رده‌وام كار ده‌كرێت و بودجه بۆی ته‌رخان ده‌كرێ.
كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ رێیه‌كان دانراوه زیاتر له 840 ملیاره
بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ رێگه‌وبان له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا چه‌ند بووه؟
له ماوه‌ی سێ ساڵدا كۆی بودجه‌ی رێگه‌وبان كه خه‌رج كراوه 370 ملیار دینار بووه له بواری رێگه‌وبان، توانراوه زیاتر له 10 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه قیرتاو بكرێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌ندێ شوێن سێ چین قیر كراوه به‌سه‌ر یه‌كدا.
رێیه دووسایدهكان چه‌ندان شارۆكه و شاره‌دێ و ناوچه و گوندیان ده‌كه‌وێته سه‌ر، بۆ ئه‌وانه چی كراوه؟
هه‌موو هه‌وڵی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه رێیه دووسایدهكان ته‌واو بكات كه رێی سه‌ره‌كین له نێوان شاره‌كاندا، به‌ڵام زۆرجار نه‌بوونی بودجه رێگر بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كرێن، كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ رێیه‌كان دانراوه زیاتر له 840 ملیاره، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌مووی خه‌رج كرابێت، پڕۆژه هه‌یه به‌شێك له بودجه‌كه‌ی بۆ خه‌رج كراوه و به‌شێكی ماوه.
پلانی دروستكردنی تونێلی نوێ هه‌یه؟ جگه له‌مه تونێله‌كانی تر نوێكردنه‌وه و چاككردنیان پێویسته، ئایا بۆیان ده‌كرێ؟
ئێمه حه‌وت كیلۆمه‌تر و نیو تونێلی تهواوكراومان هه‌یه و به‌ڕووی شۆفێراندا كراونه‌ته‌وه، تونێلی زاخۆ و پیرمام و ئه‌زمه‌ڕ، زاخۆ و پیرمام دوو تیوبین، ئه‌زمه‌ڕ یه‌ك تیوبییه، نزیكی حه‌وت كیلۆمه‌تر و نیوی تر له تونێل له ژێر جێبه‌جێكردندان، وه‌ك تونێلی هه‌یبه‌ت سوڵتان و تونێلی به‌نی حه‌ریر و مامه جه‌لكه و سۆرهك، ئه‌مانه چاوه‌ڕێی پاره ده‌كه‌ین بۆیان، هه‌روه‌ها 12 كیلۆمه‌تری تر له تونێل له پلانداندایه وه‌ك تونێلی مه‌تین و پێنجوێن و ده‌ربه‌ندیخان.
سلێمانی\هۆشیار عه‌لی