هه‌ڵبه‌ت ڕژێمه تۆتالیتاره‌كان یه‌جگار زۆرن، ئه‌و ڕژێمانه‌ی كونجێك بۆ ئازادی و پانتاییه‌ك بۆ هه‌ناسه‌ی جیاواز و ده‌نگی جیاواز و ڕه‌نگ و ئاراسته جیاوازییه‌كان ناهێڵنه‌وه. ئه‌و ڕژێمه تۆتالیتارانه‌ی تاقه فه‌لسه‌فه و ڕه‌نگ و مه‌زه‌وێك، تاقه ئاراسته و ئاین و ئایدیا و دیدێك، به‌سه‌ر هه‌موواندا ده‌سه‌پێنن. ئه‌و ڕژێمانه‌ی هه‌مووان ناچار ده‌كه‌ن ئایدیۆلۆجیای حزبی فه‌رمانڕه‌وا، به‌رنامه و هه‌موو بكه و نه‌كه‌یه‌كی حزبی تۆتالیتاری ده‌سه‌ڵاتدار بكه‌ن به عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی خۆیان و به موو لێی لا نه‌ده‌ن.
ئه‌و حزبه تۆتالیتارانه‌ی هه‌میشه به ئاگر و ئاسن حوكمیان كردووه و ده‌یكه‌ن. سه‌ركرده تۆتالیتا‌ر و حزبه تۆتالیتاره‌كان له مێژووی به‌شه‌رییه‌تدا نموونه‌یان گه‌لێك زۆره، له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نموونه‌ی: مۆسۆلۆنی و حزبه فاشیست و تۆتالیتاره‌كه‌ی له ئیتاڵیا. چاوچیسكۆ له ڕۆمانیا. میلۆسۆڤیچ له سربستان. فرانكۆ له ئیسپانیا. هیتله‌ر و نازیزم له ئه‌ڵمانیا. ستالین و حزبی به‌لشه‌ڤی له ڕووسیا و له نێویشیاندا سه‌دام حوسێنی گۆڕبه‌گۆڕ و حزبی به‌عسیزم له عێراق. سه‌دام و به‌عسیزم، خۆیان وه‌ك نێردراوێك ده‌بینی، نێردراوێك هه‌ڵگری په‌یامێكی تایبه‌ت بێت، په‌یامی عرووبه و ڕزگاركردنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، له ڕێی بیروباوه‌ڕی عرووبه و ئایدیۆلوجیای به‌عسیزمه‌وه.
ئه‌و به‌عسیزمه‌ی دروشمی (ٲمه عربیه واحده، ژات رساله‌خالده)ی به‌رز كردبووه‌وه. ئه‌و حزبه‌ی له‌سه‌ر لێدان له مرۆڤ و ترساندنی مرۆڤه‌كان و بێ حورمه‌تكردنی تاكی عێراقی كاری ده‌كرد. ئه‌و حزبه‌ی توندوتیژی بۆ به به‌عسیكردنی هه‌موو وڵات كردبوو به پڕه‌نسیپ. ئه‌و حزبه‌ی زیاتر له 30 ساڵ له ڕێی ئایدۆلۆجیا، ڕێكخستن، ته‌ماح و ترس‌دا، كاری له‌سه‌ر به به‌عسیزمكردنی هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیان و شتێكی ئه‌و وڵاته كاولستانه‌ی كه پێی ده‌ڵێن عێراق ده‌كرد.
ئه‌و حزبه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه، به ئاگر و ئاسن حوكمی ده‌كرد و گه‌لی عێراقی ده‌چه‌وساندنه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نی ژیانی تاكی عێراقی داگرتبوو. له‌و عێراقه‌ی سه‌رده‌می به‌عس كه (كه‌نعان مه‌كیه)ی نووسه‌ر و ڕۆماننووسی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی، ناوی نابوو(جمهوریه الخوف-كۆماری ترس) و ڕۆمانێكی به‌و ناونیشانه بڵاو كرده‌وه. كۆماری یه‌ك حزب، یه‌ك ئایدیۆلۆجیا و یه‌ك ئاراسته، كۆماری عرووبه و به‌عسیزم، كۆمارێك خاڵی له بیری لێبورده‌یی، له فره‌یی سیاسی و ئۆپۆزسیونی سیاسی، له حزبی جیاواز، كۆمارێك جگه له حزبی به‌عس و به‌عسیزم ئاراسته‌كان، هیچ كه‌س و لایه‌ن و ئاراسته‌یه‌كی تر جێی تێدا نه‌ده‌بووه‌وه.
كۆمارێكی نادیموكراتیك و داپڵۆسێنه‌ر و سه‌ركوتكار، كۆمارێكی ناشارستانی و تۆتالیتا‌ر. له‌و كۆماره‌ی به‌عس و سه‌دامدا، هه‌موو شتێك ده‌بێت سه‌دامی و سه‌ربه به‌عسیزم بووایه و ئینتیمای بۆ ئه‌و حزبه تۆتالیتاریزم و فاشیسته هه‌بوایه، ته‌نانه‌ت دار و به‌ردیش. له‌و كۆماره‌ی ده‌بوو هه‌مووان دڵسۆزیی خۆیان بۆ سه‌رۆكی فه‌رمانده و قائیدی هێژا سه‌دامی دیكتاتۆر بسه‌لماندایه.
باوكێك ده‌ستڕێژی فیشه‌ك له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و له پڕمه‌ی خه‌و خه‌ڵتانی خوێنی ده‌كات، به پاساوی ئه‌وه‌ی له ڕیزی سوپای سه‌دام و خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵاتووه، باوكه‌كه ئه‌م تاوانه‌ی به دڵسۆزی نواندنی خۆی بۆ سه‌دام دووپات ده‌كرده‌وه. ئـه‌وه ئه‌و كاره‌ساته‌یه كه له ساڵی١٩٨٤ له عێراق ڕووی دا، ئه‌و باوكه له به‌رانبه‌ر سه‌دامی دكتاتۆر و له پێناو به‌عسیزمدا، ئه‌و كاره قێزه‌ون و نامرۆڤانه‌یه ده‌كات و ده‌ستی ده‌چێته خوێنی ئازیزترین و نزیكترین كه‌سی خۆی. ئه‌و ڕووداوه‌ی نووسه‌ر ده‌یكات به ده‌ستپێكی ده‌ستپێكردنی نووسینی كتێبه‌كه "به به‌عسكردنی عێراق و تۆتالیتارییه‌تی سه‌دام حوسێن".
سووكترین گومان له ئینتیمای به‌عسیبوونی هه‌ر تاكێك، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه گرتووخانه و په‌تی سێداره و مه‌رگ بێت.
به‌ڵێ سووكترین گومان له ئینتیمای به‌عسیبوونی هه‌ر تاكێك، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه گرتووخانه و په‌تی سێداره و مه‌رگ بێت. ئه‌و سه‌دام و به‌عسیزمه‌ی گه‌لی عێراق به‌گشتی و له ناویشیاندا كوردستانی به‌زۆر و به سته‌م به عێراق لكێندراو و نه‌ته‌وه‌ی كورد، مێژووییه‌كی پڕ له كاره‌سات و ئازار، پڕ له ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆساید، پڕ له ته‌عریب و به عه‌ره‌بكردن، پڕ له ڕاگواستن و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی، پڕ له گرتووخانه و په‌ت و سێداره، پڕ له مه‌رگه‌سات و قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و گۆڕینی دیموگرافیا و ناوی دێهات و شار و شارۆكه و گه‌ڕه‌ك و شوێنه كوردییه‌كان، داگیركردنی جیۆگرافیا و خاكی كوردستان و شێواندنی مێژوو و سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و كولتوورمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه.
ئه‌و حزبه فاشیست و دڕنده و تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆره‌ی به‌عس، من لێره چیتر له سه‌ر كتێبه‌كه ناڕۆم و ئه‌وه بۆ خوێنه‌ر خۆی جێدێڵم بڕوات كتێبه‌كه بخوێنێته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی خۆم ئاسا كه نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینن و هی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عسیزم نین، ئه‌و تاڵی و سوێرییانه‌ی ژیانیان له سایه‌ی حوكمی به‌عسیزمدا نه‌چه‌شتووه و ئه‌زموون نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌عسی فاشیست و تۆتالیتا‌ر و سه‌دامی دیكاتۆر و خوێنمژ، باشتر و زیاتر بناسێت، با ئه‌و كتێبه‌ی "به به‌عسكردنی عێراق و تۆتالیتارییه‌تی سه‌دام حوسێن" بخوێنێته‌وه، كتێبێكی قه‌باره مه‌زنی 400 لاپه‌ڕه‌یی (إرون إم. فاوست)ـه.
نووسه‌ر له‌و كتێبه‌دا له ڕێی كۆمه‌ڵێك ئه‌رشیڤی فه‌رمی و تۆمار و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی حزبی به‌عسی فاشیست و سه‌دامی توتالیتار، ئه‌و تۆمار و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه حزبی به‌عس له(مقر القاده القگریه)ی حزبی به‌عس له به‌غدا به نهێنی پاراستبوونی، هه‌رگیز نه‌یده‌ویست و خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ڕۆژێك ئاشكرا بن و هه‌مووان پێی بزانن. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی باس له ئه‌جێندا و به‌رنامه و ئایدۆلۆجیا و پیلان و پلانی به‌عس ده‌كات، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و تۆمار و ئه‌رشیڤانه‌ی كه باس له دیده‌نیگا و دۆگم و هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و حزبه سه‌ركوتكار و دیكتاتۆر و فاشیسته ده‌كه‌ن، بۆ به به‌عسكردنی هه‌موو عێراق، باس له تاكتیك و ڕێ و شێوازی كاركردنی ئه‌و حزبه تۆتالیتاریزمه ده‌كه‌ن.
له‌و پێناوه‌دا كه چۆن هه‌م به پوول و پاره و ته‌ماح، هه‌م به تیرۆر و ترس و تۆقاندن، له‌و پێناوه‌دا له پێناو سه‌پاندنی هه‌ژموون و تارمایی بیری عرووبه و ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیز به‌سه‌ر ته‌واوی كایه‌كانی ژیان، له‌و وڵاته كاولستانه‌ی پێی ده‌ڵێن عێراق، به‌عسیزم چۆن شه‌و و ڕۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك و كاریان كردووه، ئه‌و حزبه‌ی نووسه‌ر (فاوست) له ڕیزی یه‌كێك له حزبه فاشیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می داده‌نێت.
شه‌ماڵ باره‌وانی