د. جه‌عفه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی، له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، تاوان له كوردستان هاوشێوه‌ی دنیا هه‌یه و كه‌متریشه، به‌ڵام هه‌موو تاوانێك بخرێته پاڵ نه‌خۆشانی ده‌روونی، ره‌وا نییه و سته‌مێكی گه‌وره‌یه.
نه‌خۆشانی ده‌روونی بۆ كراون به قوربانی، هه‌رچی تاوان و كوشتن هه‌یه خراونه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌وان، ئایا بنه‌مای زانستی هه‌یه؟
سته‌مێكی گه‌وره‌یه له نه‌خۆشانی ده‌روونی ده‌كرێت كه تاوانه‌كان ده‌خرێته ئه‌ستۆیان و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه، ئه‌مه هۆكاری ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ناهۆشیار و ناشاره‌زان به‌رانبه‌ر نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، بگره ئه‌وانه‌ی تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زۆرجار له‌وپه‌ڕی هۆشیاری و ئاگاییدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆیه هۆكاری تر پاڵنه‌ره نه‌ك هۆكاری ده‌روونی، ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه چه‌وته بكرێت و ڕاست بكرێته‌وه، هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه كه به‌هۆی خه‌یاڵه‌وه پاڵ به تاكه‌وه بنێت بۆ ئه‌نجامدانی تاوان، به‌ڵام ئه‌مه رێژه‌یه‌كی هێنده به‌رز نییه كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بۆ هه‌موو تاوانبارێك پاساوی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌هێنرێته‌وه.
چۆن حكوومه‌ت له ڕێی سیستمی په‌روه‌رده‌وه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان بكات؟
له هه‌موو دنیادا په‌روه‌رده هه‌یه، به‌ڵام له كوردستاندا ته‌نیا فێركردن هه‌یه، ده‌بێت په‌روه‌رده‌ی منداڵ له سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ست پێ بكات، چونكه تاوان له بنه‌مادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی و بێ ویژدانی و بێ مۆڕاڵی، بۆیه هه‌ركات ئاین و ویژدان و به‌زه‌یی و میهره‌بانی به‌هاكان له مرۆڤدا نه‌ما، ئه‌وا هه‌موو تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه گرنگه هه‌مووان كار بۆ په‌روه‌رده‌كردنی تاكێكی ته‌ندروست بكه‌ین و دوور بێت له هه‌موو توندوتیژی و ره‌فتارێكی ناجۆر.
پێتان وایه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ڕێژه‌ی تاوان زۆره و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هیلاك و ماندووه؟
ئه‌وه تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه كه وا بڕوا بكه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تاكه كۆمه‌ڵگه‌یه تاوان و كوشتاری تێدا زۆره، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه‌یه، تاوان له هه‌موو دنیا به هه‌موو جۆرێك زۆر زیاتریشه و له كوردستانیش ڕوو ده‌دات، بۆیه دووباره ده‌بێت په‌نا ببرێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست، بۆ ئه‌وه‌ی تاك له پێش هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، هه‌ڵبژارده‌ی توندوتیژ و خراپ هه‌ڵنه‌بژێرێت، بێگومان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تاكه‌كانی هیلاك و ماندوون، له‌به‌ر كێشه‌ی زۆری ڕۆژانه كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و هه‌ندێ جار ژیان و كاریان سه‌خت ده‌كات.
ئه‌م هه‌واڵانه‌ی توندوتیژی كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر هاووڵاتییان و ده‌روونی تاك داده‌نێت؟
بێگومان ده‌بێت میدیا به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا، ناكرێ بچووكترین هه‌واڵی له‌و شێوه‌یه، بكرێت به‌گه‌وره‌ترین و گه‌رمترین هه‌واڵی سه‌ر شاشه، چونكه ده‌ستبه‌جێ و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌روونی تاك داده‌نێت و كه‌شی خه‌ڵك تێكده‌دات، بۆیه ده‌بێت هۆشیارانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه مامه‌ڵه بكرێت و یان هه‌ر بڵاو نه‌بێته‌وه، یان له‌كاتێكی گونجاو وه‌ك هه‌واڵێكی لاوه‌كی باس بكرێت.
به‌بۆچوونی ئێوه زۆرینه‌ی هۆكاری تاوان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
وه‌ك ئاماژه‌م دا نه‌بوونی ئاین و ویژدان و كاڵبوونه‌وه‌ی به‌ها به‌رزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌مانی سۆز و به‌زه‌یی له نێوان یه‌كتردا، گوشاری زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فره‌جۆر له‌سه‌ر تاك كه په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بێت به‌رانبه‌ر گرفته‌كان و فێری خۆراگری و ئارامی نه‌كرابێت، ئه‌مانه هه‌موو هۆكارن، هه‌روه‌ها ڕێخۆشكردن بۆ تاوان له كوردستان كه یاسای وه‌ك پێویست چه‌نده جار ڕۆڵی خۆی نه‌گیڕاوه، تاوانباری به پاساوی جۆراوجۆر ئازاد كردووه یان سزاكه‌ی سووك كردووه، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ر و هۆكار بووه بۆ تاوان.
دیمانەی/ ئاسان محەمەد