هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی حه‌جدا حاجیان ده‌چن بۆ عه‌ره‌فه و له‌وێ شه‌یتان به‌ردباران ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و ملیۆنان كه‌سه‌ی ساڵانه بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕوو له سعوودیه ده‌كه‌ن، زیاتر له هه‌زار تۆن به‌رد له عه‌ره‌فه، ده‌گرنه شه‌یتان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ردانه دووباره لا نه‌برێ و شوێنی به‌ردبارانكردنه پاك نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا شوێنه‌كه وه‌ك چیایه‌كی لێ دێت كه له‌و به‌ردانه پێك دێت.
به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین شوێنی
به‌ردبارانی شه‌یتان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ردی لێ نامێنێته‌وه، كه‌واته ئه‌و به‌ردانه چی‌یان به‌سه‌ر دێ و بۆ كوێ ده‌برێن؟
له كاتی ڕۆیشتنی حاجی بۆ به‌ردبارانكردنی شه‌یتان، له ناوچه‌ی موزده‌لیفه، هه‌ر حاجییه‌ك به‌ردی ته‌واوی پێ ده‌درێ، كه له وردەبه‌ر و مامناوه‌ند و خڕەبەرد پێك دێت، ئنجا له دوای وه‌رگرتنی به‌رده‌كان بەرەو عه‌ره‌فه ده‌کەونە رێ، له‌وێ له چه‌ند شوێنێكی تایبه‌ت شه‌یتان به‌ردباران ده‌كه‌ن، كه هاوشێوی حه‌وزه.
سه‌ره‌تا به وردەبه‌رد و دواتر بەردەکانی تر، دەکەونە رەجمی شەیتان. دواتر کە پرۆسە ئاینییەکە تەواو دەبێ، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زار تۆن به‌رده و پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و به سیستمێكی پێشكه‌وتوو پرۆسه‌كه ڕێكخراوه.
ژێره‌وه‌ی ئه‌و حه‌وزه شێوه هێلكه‌ییەی كه به‌ردی تێ ده‌گرن، بریتییه له چاڵێكی قووڵ كه قووڵییه‌كی زیاتر له 15 مه‌تر ده‌بێت، كاتێك حه‌وزه‌كه پڕ ده‌بێت له به‌رد، دەمی چاڵه‌كه له ژێره‌وه ده‌كرێته‌وه و ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رد ده‌چێتە ناوی.
له‌وێیشەوە به بۆڕی جیاواز جیاواز دەڕوات بۆ ناو ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی كه به گوێره‌ی قه‌باره‌ی به‌رده‌كان، له‌یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه و دواتر له شوێنێكی تر به‌رده‌كان ده‌باته‌وه سه‌ر زه‌وی و ئنجا به‌رده‌كان له بۆڕییه‌كه‌وه ده‌ڕژێنه ناو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ده‌برێنه‌وه بۆ موزه‌ده‌لیفه و مه‌نا و دووباره ڕێك ده‌خرێنه‌وه و بڕ و ڕێژه‌ی پێویستیان لێ جیا ده‌كرێته‌وه و دووباره به حاجییانی تر ده‌درێنه‌وه، تا بۆ پرۆسه‌ی به‌ردبارانكردنی شه‌یتان به‌كاری بهێننه‌وه.
ته‌واوی ئەم پرۆسە ئەلیکترۆنییە، دامه‌زراوه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی به‌رده‌كان له ناوچه‌ی مه‌نا پێی هه‌ڵده‌ستێت، كه ئه‌و پرۆژه‌یه پێشتر به بڕی 4.2 ملیار ڕیالی سعوودی جێبه‌جێكراوه و توانای هه‌یه به به‌رده‌وامی به‌ردی پێویست بۆ زیاتر له 300 هه‌زار حاجی له سه‌عاتێك ئاماده بكات، ئه‌م كاره‌یش له ناوچه‌یه‌كی فره‌وان به درێژایی 950 مه‌تر و به تیره‌ی 80 مه‌تر ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاره له داهاتوو ئه‌و پرۆژه‌یه زۆر فره‌وانتر بكرێت، كه بۆ 12 نهۆم له ژێر زه‌وی زیاد بكرێ و بتوانێ پێشوازی له پێنج ملیۆن حاجی بكات.
ئێسته پرۆژه‌كه له ته‌لارێكی پێنج نهۆمی پێكهاتووه و كه هه‌ر نهۆمێك به‌رزییه‌كه‌ی 12 مه‌تره و ته‌واوی پێویستییه‌كانی تێدا ده‌سته‌به‌ر كراوه، ته‌نانه‌ت بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه له داهاتوو شه‌قامیش له ژێر زه‌مین دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هاتنی حاجی و دروستبوونی قه‌ره‌بالغی زۆر له ناوچه‌كه، گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌كان له عه‌ره‌فه‌وه بۆ موزده‌لیفه و مه‌نا بێ كێشه له ژێر زه‌وی به‌رده‌وامی پێ بدرێ و جه‌نجاڵی و كۆبوونه‌وه‌ی زۆری حاجی له شوێنه‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر خێراكردن و به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی به‌رده‌كان بۆ شوێنی دابه‌شكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر حاجییان دروست نه‌كات.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شوێنی رەجمی شه‌یتان ئێسته له 11 شوێنی به‌ردباران پێك دێت و 12 ده‌روازه‌ی جیا جیای به‌هه‌رچوار ئاراسته‌دا هه‌یه و شوێنی تایبه‌تی به نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ریش بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو و نه‌خۆشی و بوورانه‌وه دانراوە، جیا له‌وانه‌یش سیستمێكی ساردكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ دانراوه، كه به درێژایی كاته‌كانی ساڵ پله‌ی گه‌رمی 29 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه له ناوچه‌یه‌كی بیابانه و پله‌ی گه‌رمای زۆر به‌رزه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و سیستمه ساردكه‌ره‌وه‌یه، هیچ گرفتێك بۆ حاجییان دروست نابێت.
بۆ ڕێكخستنی پرۆسه‌كه و ڕوونه‌دانی هیچ جه‌نجاڵی و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك، حاجیان به‌سه‌ر پرده‌كاندا ده‌په‌ڕنه‌وه و له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به فره‌وانی ڕوو له‌یه‌ك شوێن نه‌كه‌ن و پاڵه‌په‌ستۆ و جه‌نجاڵی دروست ببێت، هاوكات تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به به‌رده‌وامی له مه‌ودای جیا جیا بوونیان هه‌یه و پرده‌كان به تابلۆی ئاگه‌داركردنه‌وه و ڕێنوێنی و سیستمی ڕووناككردنه‌وه‌ی تایبه‌ت و پێشكه‌وتوو ڕێكخراون، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕێگری له‌وه بكرێت كه حاجی ببوورێنه‌وه و له هۆش خۆیان بچن، ئێسته‌یش زیادكردنی ژماره‌ی پرده‌كان به به‌رده‌وامی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵانی داهاتوو به‌ردبارانكردنی شه‌یتان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسانتر ئه‌نجام بدرێ و ساڵ دوای ساڵ پرۆسه‌كه پێشكه‌وتووتر و بێ كێشه‌تر بكرێت.