ئومێد سه‌عید گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنی ''وشه''دا تیشك ده‌خاته سه‌ر پلان و كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌م سێ ساڵه‌دا. باس له‌وه ده‌كات حكوومه‌ت هه‌نگاوی زۆر گرنگی له‌م سێ ساڵه‌دا ناوه و به‌فیڕۆچوونی كاره‌بای به رێژه‌ی 10% كه‌م كردووه‌ته‌وه. ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ماسته‌رپلانی كاره‌بایان ئاماده‌یه و به‌مزووانه ده‌یخه‌نه ڕوو.
له كابینه‌ی نۆدا چ گرنگییه‌ك به كه‌رتی كاره‌با دراوه؟
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری به سێكته‌ری كاره‌با داوه، به گشتی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری كاته‌كانی بوونی كاره‌با، له‌م كابینه‌یه‌دا هیچ جۆرێك له كوژانه‌وه‌ی گشتی ڕووی نه‌داوه، به‌ڵكو جێگیرییه‌كی باش له سیستمه‌كه‌دا هه‌بووه، به‌پێی ئه‌و ڕێكاره ته‌كنیكییانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی كاره‌با و به‌تایبه‌تی له كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم گیراوه‌ته‌به‌ر، هه‌نگاوه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون.
هه‌ڵسه‌نگاندنتان چییه بۆ پلان و پڕۆژه‌ی كابینه‌ی نۆ له وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌م سێ ساڵه‌دا؟
ره‌نگه دروست نه‌بێ ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی خۆمان بكه‌ین، ئێمه له وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌و پلانه‌ی هه‌مانبووه به‌پێی ئه‌و توانا داراییه‌ی كه له به‌رده‌ستماندا بووه، باوه‌ڕمان وایه تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووین، به‌تایبه‌تی ئێمه به‌شێكی پلانه‌كه‌مان ئیداره‌دانێكی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكو ئیداره‌دانێكی قه‌یران بووه به‌هۆی كه‌میی سووته‌مه‌نی، ئێمه ژێرخانێكمان هه‌یه كه نزیكه له حه‌وت هه‌زار مێگاوات توانای به‌رهه‌مهێنان، به‌داخه‌وه ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی كه له به‌رده‌ست بووه به‌شی هه‌مووی نه‌كردووه، بۆیه ته‌نیا سێ هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ئه‌گه‌ر گازی پێویست هه‌بێ، بۆ دوو هێنده به‌رز ده‌بێته‌وه.
ملیۆنێك و 300 هه‌زار پێوه‌ر دانراوه
تا چ ئاستێك هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تر كراوه بۆ هاوكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و پێدانی سه‌عاتی زیاتری كاره‌با به هاووڵاتییان؟
ئێمه سه‌رباری قه‌یرانی ئاو و به‌پێی پلانی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو، ده‌توانین زۆرترین كاره‌با به‌رهه‌م بهێنین كه هه‌م ره‌چاوی ئاو بكرێ و له‌و پلانه‌یشدا ده‌رنه‌چین كه دانراوه. له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تری وه‌ك دارایی و پلاندانان هاوئاهه‌نگیمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی پێوه‌ندیمان باشه و زۆری كارگه‌كانی ئاسن و كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ و كارگه‌كانی تریان، كاره‌بایان بۆ دابین ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌ش پاڵپشتی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه بۆ ژێرخانی ئـابووری و كه‌رتی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان.
له‌م كابینه‌یه‌دا چه‌ند پڕۆژه‌ی كاره‌با به‌گه‌ڕ خراون بۆ یارمه‌تیدانی پرۆسه‌ی كاره‌با؟
بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له دوو هه‌زار مێگاوات گرێبه‌ستمان كردووه، پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌دا جێبه‌جێ كرا، ئێسته ملیۆنێك و 300 هه‌زار پێوه‌ر دانراوه بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با كه به‌رده‌وامه تا ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌م، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا سه‌رپێچییه‌كان كۆتایی پێ دێنین، ونبوونی كاره‌با به ڕێژه‌ی 10% كه‌م كراوه‌ته‌وه كه پێشتر 44% بوو، ئێسته تا ئاستی 34% دابه‌زیوه، له‌سه‌ر ئاستی تۆڕه‌كانی كاره‌با، چه‌ندان هێڵی ستراتیجی 132 KV مان داناوه له هێڵه‌كانی زه‌نگانان خه‌بات-زه‌نگانان، خه‌بات-ئاكرێ، هێڵه‌كانی بازیان و ڕاپه‌ڕین كه ئێسته له كۆتادایه، هێڵی باشووری سلێمانی بۆ سه‌یدسادق كه ئه‌ویش هه‌ر له كۆتایی جێبه‌جێكردنیدایه، گۆڕینی كۆنداكته‌ری هێڵی چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ندان هێڵی 33 KV و وێستگه‌ی 132kv له هه‌ولێر.
پلانی كابینه‌ی نۆ ده‌توانێ كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات و به‌جێبه‌جێكردنی گرفته‌كانی كاره‌با كۆتایی دێت؟
كابینه‌ی نۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پلانی ئه‌وه‌ی داناوه هه‌موو ئه‌و پلان و پڕۆژانه‌ی كه له ڕابردوودا وه‌ستابوون بیانخاته‌وه كار، به‌ستنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی 132Kv ته‌واو بووبوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه به تۆڕه‌كان نه‌به‌سترابوونه‌وه، له ڕووی پێداویستییه‌كان و فراوانكاری له تۆڕی دابه‌شكردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه بگره تا ده‌گاته ئیداره‌دانی سیستمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی وا كه له‌لایه‌ك خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكرێ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كار له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری كاره‌با نه‌كات. كابینه‌ی نۆ ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌ری كۆتایی كاره‌باشی نه‌كردبێ و ئامانجی 24 سه‌عات كاره‌بای نه‌پێكابێ، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی ڕوونن، ئێمه له‌م مانگه‌دا ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه تا ساڵی 2030 به‌ره‌و ژوور ده‌چێ، ده‌توانن جگه له گه‌یشتنی سیستمی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری كاره‌بای 24 سه‌عاته.
گرفته‌كانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاره‌با چین؟
گرفته‌كانی به‌رده‌م وه‌زاره‌ت ئاشكران، گرفتی دارایی یه‌كێك بووه له گرفته گه‌وره‌كان كه ئێمه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، پاره‌ی پێویستمان له به‌رده‌ست نه‌بووه كه پلان و پڕۆژه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین، گرفتی دووه‌م پرسی سووته‌مه‌نییه كه ئه‌و ژێرخانه‌ی هه‌مانه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و توانایه سووته‌مه‌نیمان نه‌بووه به‌تایبه‌تی گازی سروشتی، گرفته‌كانمان دیاری كردووه و ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا هاوئاهه‌نگین به ڕێنوێنی و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌موو ئه‌و كارانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، له ماسته‌رپلانه‌كه‌شدا به ئاراسته‌ی وێستگه‌كانی 400 Kv و هێڵه‌كانی 400 kv ده‌ڕۆین كه هه‌م ونبوون و به‌فیڕۆچوون كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌میش دڵنیایی زیاتر به سیستمه‌كه ده‌دات.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د