لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیای ئاسایشی مۆبایل، بواری هاککردن و چاودێری خستنە سەر مۆبایلیش بەرەوپێش دەچێت، بۆیە ''وشە'' لەسەر زاری شارەزایەکەوە فێڵێکتان پێ دەڵێ کە دەزانی چاودێری لەسەر مۆبایلەکەتە یان نا.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د خدر شاره‌زا له بواری تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و كڕین و فرۆشتنی مۆبایل، بۆ ''وشه'' گوتی، ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئایفۆنە و مۆبایلەکانی تر ناگرێتەوە، بۆ سەیرکردنی ئەوەی کە چاودێریت لەسەردە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ دەکەیت، سەرەتا دەچیتە سەر phone شوێنی پێوەندیکردن دواتر ''#21#*'' دادەگریت و پێوەندی پێوە دەکەیت لیستێکت بۆ دێت ئەگەر هەمووی disable بوو ''واتە کارا نییە''، ئەوا چاودێریت لەسەر نییە، بەڵام بەپێچەوانەوە چاودێریت لەسەرە.
ئەم کۆدە دابگرە و پێت دەڵێ چاودێریت لەسەرە یان نا
پرسیاری ئەوەمان لێکرد ئەی ئەگەر disable نەبوو چی بکەیت؟ لە وەڵامدا گوتی، لەو حاڵەتەدا تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەر فۆڕماتکردنی مۆبایلەکەیە، بەمشێوەیە چارەسەر دەبێت و لەو چاودێریەی خراوەتە سەرت رزگارت دەبێت.
ئەم ڕێگەیە بەکاربێنن، چونکە چاودێرییەکە تەنیا ئەوە نییە بزانێ شوێنت کوێیە، بەڵکو لە هەندێک حاڵەتدا توانای بردنی وێنە و ڤیدیۆشیان دەبێت و چەندان شتی تری ناو مۆبایلەکەت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.