ماریا شاراپۆڤا، یاریزانی پێشووی یه‌كه‌می ریزبەندی تێنس لە جیهاندا، رای گەیاند یەکەم منداڵی بە ناوی تیۆدۆر لەدایک بووە.
ئەو یاریزانە تەمەن 35 ساڵییە، ئه‌مه یەکەم منداڵیه‌تی له دایك ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئەلێکساندەر گیلکسی بازرگانی بەریتانیی كرد، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی تەمەنی 42 ساڵه.
شاراپۆڤا رۆژی هه‌ینی له ئه‌كاونتی خۆی له ئینستاگرام له باره‌ی دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی نووسیویەتی: "جوانترین دیارییە بۆ خێزانە بچووکەکەمان، باشترینه و پاداشتێكی گه‌وره‌یه".
شاراپۆڤای رووسی، کە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا دووگیانبوونی خۆی راگەیاند، یه‌كێكه له ریزی ئه‌و ده یاریزانه‌ی تێنس، كه توانیویانه هه‌ر چوار نازناوه گه‌وره‌كه‌ی تێنس به‌ده‌ست بهێنن، كه به گراند سلام ناسراون، ئه‌وانیش پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی(ئوستڕالیا، رۆلاند گارۆس، ویمبڵدۆن، ئه‌مریكا).
شاراپۆڤا لە ساڵی 2016 لە ناکاو کاروانی وه‌رزشی وەستا، دوای پشکنینی ماددەی وزه‌به‌خش، كه له پاڵەوانیه‌تیی کراوەی ئوسترالیا بۆی ئه‌نجام درا و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بوو، به‌م هۆیه‌وه ماوەی 15 راگیرا، پێش ئەوەی لە نیسانی 2017 بگەڕێتەوە یاریگه‌كان، به‌ڵام نه‌یتوانی ئاستی پێویستی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به خۆی ئازاری درێژخایەنی شانەکانییەوە.