له ئێران ژنێك گیرا كه به گوته‌ی میدیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته، سه‌رۆكایه‌تی باندێكی له‌شفرۆشی كردووه و له شاره‌كانی ئێرانه‌وه سه‌رووی هه‌زار كچی له‌شفرۆشی هێناوه‌ته هه‌ولێر و بازرگانی مرۆیی پێ كردوون.
ئه‌و میدیایانه‌ی كه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، سه‌ربه سوپای پاسدارانن و وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك باسیان له گرتنی ژنه‌كه كردووه.
به‌گوێره‌ی ''
ته‌سنیم'' ژنه‌كه ناوی زه‌هرا مه‌نسووری هه‌مه‌دانییه و به نازناوی سارێ كاری كردووه، ته‌نانه‌ت هاوسه‌رگیریی كردووه و خاوه‌نی دوو منداڵیشه.
په‌ره‌ی به هاوڕه‌گه‌زبازی داوه و خه‌ریكی قومار و كاری خراپ بووه.
له راپۆرته‌كه‌ی میدیاكانی ئێران‌دا باس له‌وه كراوه، ئه‌و ژنه په‌ره‌ی به هاوڕه‌گه‌زبازی داوه و خه‌ریكی قومار و كاری خراپ بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، چه‌ندان مانگ هێزه‌كانی ئێران به‌دوای ئه‌و ژنه بوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بیگرن، توانیان زانیاریی ورد له‌باره‌ی باندێك كۆ بكه‌نه‌وه كه ژنه‌كه سه‌رۆكایه‌تی كردووه.
كه‌سێك به‌ناوی عه‌لیره‌زا فه‌رجادی كیا و كه‌سێكی تر به ناوی كێتی، به هاوكاری ئه‌و ژنه له ئێرانه‌وه ژن و كچانیان بۆ هه‌ولێر گواستووه‌ته‌وه، هاوكات له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وێنه‌ی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵ كچانی ئێرانی، له دیسكۆیه‌كی هه‌ولێر بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هاوكات باسی له‌وه كردووه له‌و شوێنانه نرخ له‌سه‌ر كچان دانراوه و به كڕیاران فرۆشراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا رابوێرن.
سه‌رووی هه‌زار كچ و ژنی ئێرانی هێنراونه‌ته هه‌ولێر
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئێران، سه‌رووی هه‌زار كچ و ژنی ئێرانی هێنراونه‌ته هه‌ولێر و وه‌ك كاڵا خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ژنه‌ش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له هێنانی ئه‌و ژنانه .
پێویسته بگوترێ ئه‌و راپۆرته‌ی میدیاكانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، رۆژێك دوای ئه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه له پارێزگای ورمێ و له نزیك سنووری پارێزگاكه له‌گه‌ڵ توركیا، گرتنی ئافره‌تێكی هاوڕه‌گه‌زباز راگه‌یه‌نرا و دواتر هه‌ندێك میدیای بیانی ئه‌و كاره‌ی ئێرانیان سه‌ركۆنه كرد و باسیان له‌وه كرد، ئێران سته‌م له‌و كه‌سانه ده‌كات كه كێشه‌ی ره‌گه‌زییان هه‌یه.
ئەوە لە كاتێكدایە ماوەیەكە دەزگا تەناهییەكانی هەرێمی كوردستانیش هەستیان بەو مەترسییە كردووە و هەڵمەتی داخستن و گرتنی ئەو كەسانەیان دەست پێ كردووە كە كاری لەشفرۆشی یان بەكرێدان دەكەن و كچانی ئێرانیش زۆرترین جار ناویان دێت.