سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵه‌كان ئاشكرایان كرد، ئه‌كته‌ری ناوداری جیهانی و چین "جاكی چان" له سووریا وێنه‌ی فیلمه نوێیه‌كه‌ی ده‌گرێت.
كه‌ناڵی جه‌زیره و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر بڵاویان كرده‌وه، ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای جیهانی جاكی چان، له ناوچه‌ی "حه‌جه‌ر ئه‌لئه‌سوه‌د" له شاری دیمه‌شقی سووریا، كاری وێنه‌گرتنی فیلمه نوێیه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه، كه هه‌ر خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه.
به پێی زانیارییه‌كان، فیلمه‌كه ناوی "Home Operation- ئۆپه‌راسیۆنی ماڵه‌وه"ـیه، كه باس له رزگاركردنی 600 هاووڵاتی چینی و خه‌ڵكی تر ده‌كات له یه‌مه‌ن، كاتێك له 2015 له‌وێ شه‌ڕ ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌و شوێنه‌ی جاكی چان بۆ وێنه‌گرتنی به‌شێكی فیلمه‌كه‌ی هه‌ڵیبژاردووه له سووریا، ناوچه‌یه‌كی وێرانه‌یه به هۆی شه‌ڕی سووریا، ئه‌مه‌ش له سۆشیال میدیا كاردانه‌وه‌ی دروست كرد و هه‌ندێك له چالاكوانان هێرشیان كرده سه‌ر حكوومه‌تی سووریا به‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی به كرێ داوه له بری ئه‌وه‌ی نۆژه‌نی بكاته‌وه.
هه‌ندێكی تریش نووسیویانه، دروستكردنی فیلم له ناوچه‌ی حه‌جه‌ر ئه‌لئه‌سوه‌د، سووكایه‌تییه به خه‌ڵكی ناوچه‌كه، چونكه ئه‌وان ئێسته ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان.
به پێی زانیارییه میدیاییه‌كان، جاكی چان خۆی له شوێنی وێنه‌گرتنه‌كه ئاماده نه‌بووه، به‌ڵام تیمێكی گه‌وره‌ی فیلمه‌كه له‌وێدا خه‌ریكی كاركردنن.
له لایه‌كی تر ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شوێنه بۆ وێنه‌گرتنی هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه، دوو هۆكاری هه‌یه، یه‌كه‌میان یه‌مه‌ن ناوچه‌یه‌كی ترسناكه بۆ وێنه‌گرتنی فیلمێكی له‌م جۆره، دووه‌میش خه‌رجییه‌كان له سووریا كه‌متر و ئاسانتره.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، جاكی چان له‌و دیمه‌نانه‌ی له سووریا وێنه‌ی ده‌گیرێت، خۆی ده‌رناكه‌ویت و هیچ رۆلێكی له‌وێدا نابێت.
جاكی چان یه‌كێكه له ناودارترین ئه‌كته‌ره‌كانی سینه‌ما له دنیا، له‌دایكبووی هۆنك كۆنگه و ئێسته ته‌مه‌نی 68 ساڵه، فیلمه‌كانی زیاتر بابه‌تی ئه‌كشنن و مۆركێكی كۆمیدیشیان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری زۆربه‌ی فیلمه‌كانیه‌تی.