له دووه‌م یاریی ئاماده‌كاریی خۆیدا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ژاپۆن بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی تهمووز، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له چوارچێوه‌ی گه‌شت و كه‌مپی راهێنانی خۆی له ژاپۆن، له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاواساكی فرۆنتاڵی ژاپۆنی یاریی كرد.
له ئه‌نجامدا پاریس به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی پاریس لیۆنێل مێسی و كالیمۆندۆ تۆماریان كرد، گۆڵی تیپه ژاپۆنییهكهش یاماموڕا تۆماری كرد.
پاریس بڕیاره شه‌موو، هه‌روه‌ها دووشه‌می داهاتوو دوو یاریی تر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی "ئۆراوا رێد دیامۆندز و گامبا ئۆساكا" ئه‌نجام بدات.