خشتەی مووچەی مانگی تەمووز ئامادە دەكرێ‌

:: AM:11:59:23/07/2022 ‌
بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز، ئێستە ئامادەكاری دەكرێ‌ و 100 ملیار دینار بۆ سلێمانی نێرا تا مووچەی فەرمانبەرانی مانگی تەمووزی پێ‌ بدرێ‌.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆی بەردەوامە، ئێستە شەش مووچەی داوە و لەم هەفتەیەش خشتەی مووچەی مانگی تەمووز رادەگەیەنرێت.

بڕی 100 ملیار دیناری ناردووە بۆ بانكەكانی سلێمانی
ئەمڕۆ شەموو 23ـی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئێستە ئامادەكاری دەكرێ‌ بۆ دابینكردنی مووچە فەرمانبەران بۆ مانگی تەمووز، لەم هەفتەیەش خشتەی مووچەی تەواوی وەزارەتەكان رادەگەیەنرێ‌.

"وشە" زانیویەت حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەڕێی وەزارەتی داراییەوە بۆ مووچەی مانگی تەمووز، بڕی 100 ملیار دیناری ناردووە بۆ بانكەكانی سلێمانی، تا لە كاتی راگەیاندنی لیستی مووچە هیچ كێشەیەكی كەمی پارە لە بانكەكان نەبێت.

پێشبینیش دەكرێ‌ لەم هەفتەیەدا بە خشتەیەكی تەواوەتی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان رابگەیەنرێ‌ و دەست بكرێ‌ بە دابەشكردنی مووچە.

پێشتریش جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو، وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەنێت.




وشە - رامیار جەواد