پرۆسەی جیابوونەوەی نێوان پیکێی کاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا و شاكیرای هاوژینی و گۆرانیبێژی ناوداری كۆڵۆمبی، بەهۆی ناکۆکییان لەسەر سەرپەرشتیکردنی هەردوو منداڵەکانیان رووبەڕووی کێشە بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه میدیاییه‌كان، شاكیرا دەیەوێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی لەگەڵ دوو منداڵەکەی لە شاری مه‌یامیی ئەمریکا بژیت، لە کاتێکدا پیکێ نایەوێت لە زێدی خۆیان، کە ئیسپانیایە دووریان بخاتەوە.
بڕیارە پیكێ و شاكیرا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن، دوای ئەوەی شاکیرا لەگەڵ دوو منداڵەكه‌ی گەشتی کردووە بۆ پشوویەک بۆ کالیفۆرنیا، پیکێیش لە ئەمریکایە لە کەمپی ئامادەکاریی یانه‌كه‌ی.
بە پێی بەرنامەی ته‌له‌ڤزیۆنی "Chisme No Like"، شاکیرا چاوەڕێی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەیە لەگەڵ پیکێ، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یه‌كلاكه‌ره‌وه کێشەی سەرپەرشتیکردنی منداڵه‌كانیان "میلان و ساشا" چارەسەر بکه‌ن.
بەرنامەکە ئۆفەرەکانی شاکیرای ئاشکرا کرد، کە رێگە بە پیکێ دەدات سەردانی منداڵەکانی بکات لە ئەمریکا هەرکاتێک بیەوێت، لەو خانووه‌ش بمێنێته‌وه، كه خۆی و منداڵه‌كانی تێیدا نیشته‌جێن، هه‌روه‌ها خەرجییەکانی میلان و ساشا بە تەواوی لە ئەستۆ ده‌گرێت، جگە لەوەی ساڵانە پێنج بلیتی فڕۆكه بۆ پیکێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سەردانیان بکات.
نیدیا ریپۆل، دایکی شاكیرا پێشتر بە میدیاکانی راگەیاندبوو، پێی خۆشە ئاشتەوایی نێوان کچەکەی و پیكێ بێته‌دی و بگه‌ڕێنه‌وه لای یه‌كتر.
دوای خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری نزیكه‌ی 12 ساڵ، نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، پیكێی یاریزانی ئیسپانیا و شاكیرا له یه‌كتر جیابوونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شاكیرا گه‌یشته ئه‌و راستییانه‌ی پیكێ خیانه‌تی لێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئافره‌تی تر بینیویه‌تی.