كاتێك پارچه جلێكی نوێ ده‌كڕیت، بێگومان تامه‌زرۆی زوو له‌به‌ركردنی و له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا پێوه‌ی ده‌ربكه‌ویت، ده‌شزانیت چۆن له‌به‌ری بكه‌یت و هاوئاهه‌نگی بكه‌یت له‌گه‌ڵ جله‌كانی ترت، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره گرنگه كه ڕه‌نگه هه‌ندێك جار بێته مێشكت ئه‌وه‌یه، ئایا پێویسته هه‌موو پارچه‌یه‌ك پێش له‌به‌ركردنی بۆ یه‌كه‌مجار بشۆرێت؟.
له ڕووی تیۆرییه‌وه پارچه نوێیه‌كان پاكن، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن كه‌سێكی نامۆوه تاقی كرابێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ببێته هی خۆت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بیكڕیت، جله‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌ناو ته‌خته‌یه‌كی ڕه‌قدا به‌سه‌ر بردووه، پێش ئه‌وه‌ی تۆ تاقی بكه‌یته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر گومانێك هه‌یه.
كه‌واته وه‌ڵامه‌كه به ساده‌یی به‌ڵێیه، به‌پێی زۆر له پزیشكانی پێست كه به كارێكی ژیرانه‌ی ده‌زانن پێش له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی نوێ، پاكی بكه‌ینه‌وه یان بیانشۆین.
بۆ ئه‌وانه‌ی نازانن جله پاكه‌كان پێشتر به چ قۆناغێكدا ڕۆیشتوون، ئه‌وا زۆرجار
جلوبه‌رگی نوێ به ماده‌ی دوورخستنه‌وه‌ی په‌ڵه، جێگیركه‌ری ڕه‌نگ، دژه چرچ و لۆچی و به‌رزكه‌ره‌وه‌ی نه‌رمی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، واته كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ر و ته‌واوكاری كیمیایی تر به‌كار ده‌هێنرێت كه ده‌توانێ پێست تووشی كێشه بكات، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه شووشتنی جلی نوێ زۆر گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر له به‌ریش نه‌كرابێت، ئه‌وا له‌و ماده كیمیاییانه خاوێن ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كۆمپانیاكان یوریا فۆرماڵده‌هید به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی قوماشه جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی چرچ و لۆچی له جلوبه‌رگدا، به‌ڵام ئه‌م ته‌واوكردنه هه‌موو كه‌سێك و پێستێك بێزار ناكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێستیان هه‌ستیاره زیانیان پێ ده‌گات، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ماده كیمیاییانه‌ی كه به‌كار ده‌هێنرێن ده‌توانن بێزاری بكه‌ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر پێش له‌به‌ركردن جله نوێیه‌كانت نه‌شۆیت، ئه‌وا جله‌كان به‌و مادانه‌ی پێوه‌یانه ده‌بنه هۆی هه‌وكردنی تۆپه په‌ڵه‌ی پێستت، كه كاردانه‌وه‌یه‌كی پێوه‌ندیداره به سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌رانبه‌ر به ماده هه‌ستیاره‌كان كه پێستی ناسك تووشی خورین ده‌كات.
گرنگ نییه پارچه نوێیه‌كانت له كوێ ده‌كڕیت، به‌ڵام بیرت بێت پێش كڕین، چه‌ندان ده‌ست ده‌ستیان لێ داوه پێش ئه‌وه‌ی ببنه هی تۆ.
لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا ڕێ به كه‌سانی نامۆ ده‌ده‌یت ده‌ست له پێستت بده‌ن؟ ڕه‌نگه نه‌بێت، به‌ڵام ده‌ست و میكرۆبه‌كانیان له‌سه‌ر جله‌كان بوو، جله‌كانیش له‌سه‌ر پێستت ده‌بن دوای پۆشینیان، بۆیه ته‌نیا یه‌ك مانای هه‌یه، ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی جله‌كان له‌به‌ر بكه‌یت بیشۆیت.
شایانی باسه بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی پاككردنه‌وه، تا پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه به‌رزتر بێت باشتره، زۆربه‌ی جلوبه‌رگه‌كان ده‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رمدا بكه‌ن، به‌ڵام دڵنیابه له خوێندنه‌وه‌ی لیبڵه‌كه.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ دڵنیا بیت له‌وه‌ی هیچ شتێكت نییه و ناشته‌وێ جله‌كانت بشۆی، ئه‌وه ئاسانترین ڕێ پێویسته بۆ چه‌ند سه‌عاتێك له‌به‌ر خۆردا به‌جێی بهێڵیت، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر كاریگه‌ره، هه‌روه‌ها یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی جله‌كانیش ده‌دات.