له سێیه‌م یاریی ئاماده‌كاری له ژاپۆن، یانه‌ی پاریس سانجێرمان شه‌ش گۆڵی له یانه‌ی گامبا ئۆساكا تۆمار كرد.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی تهمووز له ژاپۆن كرا، تێیدا تیپه‌كه‌ی پاریس به به‌شداریی هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی یاریی كرد و به ئه‌نجامی 6-2 گۆڵ له یانه‌ی گامبا ئۆساكای برده‌وه.
گۆڵه‌كانی پاریس، پابلۆ سارابیا، نه‌یمار 2 گۆڵ، نونۆ مێندێز، لیۆ مێسی و ئێمباپێ تۆماریان كرد.
گۆڵه‌كانی گامبا ئۆساكا یاریزانان كۆرۆكاوا و یامامی تۆماریان كرد.
پاریس له ژاپۆن له رۆژانی رابردوو دوو یاریی تری كرد، هه‌ردوو یاریی له یانه‌كانی ئۆراوا رێد دیامۆندز و كاواساكی فرۆنتال برده‌وه.
پاریس سانجێرمان، یه‌كشه‌می داهاتوو 31ی تهمووز له ئیسرائیل له یاریی جامی سوپه‌ری فڕه‌نسا به‌رانبه‌ر یانه‌ی نانت یاریی ده‌كات.