"یورۆڤێژن" كه رێكخراوێكی تایبه‌ت به پێشبڕكێی باشترین گۆرانییه له دنیادا و ساڵانه له وڵاتێك به‌ڕێوه ده‌چێت، هاوكات ئه‌و وڵاته‌ی پێشتر براوه بووه، بۆ ساڵی داهاتووی پێشبڕێیه‌كه له‌وێ به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌مساڵ به‌هۆی جه‌نگه‌وه پێشبڕكێیه‌كه له بری ئۆكراینا كه ئه‌مساڵ براوه بووه، له به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، براوه‌ی ئه‌مساڵی یورۆڤیجن كه ئۆكرانیایه، رێكخه‌رانی پێشبڕكێیه‌كه له ئێسته‌وه بڕیاریان داوه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا له دژی ئۆكراینا به‌رپای كردووه، ناچار ده‌بن بۆ ساڵی داهاتوو، به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه پێشبڕێیه‌كه بگوازنه‌وه بۆ دووه‌م وڵاتی براوه‌ی ئه‌مساڵ كه به‌ریتانیایه.
بۆیه رێكخراوی یورۆڤێژن له ئێسته‌وه هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "بی بی سی" له به‌ریتانیا كردووه، بۆیه دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه بۆ ساڵی داهاتووی یورۆڤجین، پێشبڕێیه‌كه له به‌ریتانیا ده‌بێت، به‌ڵام جاری دیار نییه كام شار له‌و وڵاته پێشوازی له یورۆڤیجن ده‌كات. به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی چاودێرانی یورۆڤیجن، پێشبینی ده‌كرێ له مانچیسته‌ر یان له‌نده‌ن بێت.
سوپاسی هاوبه‌شه‌كانمان له "بی بی سی" ده‌كه‌ین كه بۆ ساڵی داهاتوو پێشوازی له یورۆڤیژن ده‌كه‌ن
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ براوه‌ی یورۆڤێژن ئۆكراینا بوو و هاوكات رێكخه‌رانی پێشبڕێیه‌كه بڕیاری ساڵی داهاتوویان بۆ به‌ریتانیا داوه، بۆیه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئێستگه‌ی گشتیی ئۆكراینی میكۆلا چێرنۆتسكی گوتوویه‌تی، سوپاسی هاوبه‌شه‌كانمان له "بی بی سی" ده‌كه‌ین كه بۆ ساڵی داهاتوو پێشوازی له یورۆڤیژن ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ ئۆكراینا ده‌بینین.
رێكخراوی "یورۆڤێژن" كه تایبه‌ت به پێشبڕكێی گۆرانییه له ئه‌وروپا، له ساڵی 1956 دامه‌زراوه و ساڵانه له وڵاتی براوه به‌ڕێوه ده‌چێت. ساڵانه 100 تا 600 ملیۆن بینه‌ر ئه‌و پێشبڕكێیه ده‌یبینن، له ساڵی 2000وه وێڕای كه‌ناڵه‌كانی ئاسمانیی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان، هاوكات له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌وه‌شێنرێت، جیا له گۆرانیی براوه، زۆرجار تیپی موزیكیش ده‌بێته براوه.