تۆیۆتا هیلێكس كه له‌ناو كورددا به "تۆیۆتا مه‌رزییه" ناسراوه، یه‌كێكه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌ناو هاووڵاتییاندا باوه به پته‌وی و باشییه‌كه‌ی، بۆیه فرۆشێكی زۆری هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه شاره‌زایه‌ك هۆشدارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌خاته ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، باوترین كێشه‌ی هیلێكس كه به‌هۆیه‌وه بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه، بریتییه له‌وه‌ی كه وه‌لف ''Valve''ی ده‌رده‌چێت یا لار ده‌بێ یا ده‌شكێت و ده‌بێته هۆی له‌رزین و ناباڵانسی له بزوێنه‌ردا، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی باوه له‌ناو ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه و هۆكاره‌كه‌یشی به‌كارهێنانی به‌نزینه له جۆری "موحه‌سه‌ن"، چونكه رێژه‌ی چه‌وری ئه‌و به‌نزینه زۆره و وا ده‌كات ئه‌م كێشه‌یه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه دروست بێ، كێشه‌كه‌یش خۆی له ڤاڵڤیدا دروست ده‌بێ.
ئەگەر ئەم پیکابەت پێیە وریابە
له‌وانه‌یه بپرسی ڤاڵڤی چییه؟ له وه‌ڵامدا ئاراس گوتی، ڤاڵڤی به‌شێكی سه‌ره‌كیی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل پێكدێنێ، دوو ڤاڵڤی هه‌یه بۆ هه‌ر سلنده‌ر و پستۆنێك، ده‌كرێ له دوویش زیاتر بێت، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م دوو جۆره‌ن "ڤاڵڤی ئینته‌یك و ڤاڵڤی ئیگزۆست"، ڤاڵڤی ئینته‌یك سووته‌مه‌نی و هه‌وا یا هه‌ر هه‌وا به‌و بزوێنه‌رانه‌ی دایرێكت ئینجێكشنن تێده‌په‌ڕێنێ، هه‌روه‌ها ڤاڵڤی ئیگزۆست پاشماوه‌ی سووتان و دووكه‌ڵی لێوه ده‌كرێته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌یشی گوت، كردنه‌وه و داخستنی ڤاڵڤاكان به‌هۆی كام شه‌فته‌وه ده‌بێ كه هه‌ر بزوێنه‌رێك كام شه‌فتێكی هه‌یه، ده‌كرێ له یه‌كیش زیاتر بێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ڤاڵڤه‌كان بۆ شوێنی خۆیان و داخستنه‌وه‌یان به‌هۆی سپرینگه‌وه ده‌بێ، پێویسته ماده‌ی ڤاڵڤی ئیگزۆست پته‌وتر بێت له هی ئینته‌یك و قه‌باره‌ی ڤاڵڤه‌كان له بزوێنه‌رێكه‌وه بۆ بزوێنه‌رێكی تر ده‌گۆڕێ.
بۆیه ئه‌گه‌ر زانیت هیلێكسه‌كه‌ت كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ی هه‌بوو، راسته‌وخۆ بیبه‌ره لای وه‌ستایه‌كی شاره‌زا با بۆت چاره‌سه‌ر بكات، چونكه خراپبوونی ڤاڵڤه‌كان ده‌بێته هۆی وه‌ستانی بزوێنه‌ر و دواتر ناچار ده‌بی بزوێنه‌ره‌كه‌ت بكه‌یته‌وه، بۆیه تا زووتر چاره‌سه‌ر بكرێ باشتره.