جووتیارێك بە فیشەكی تاپڕ گیانی لە دەست دا

:: AM:09:25:27/07/2022 ‌
جووتیارێك لە كاتی كاركردن فیشەكێكی تاپڕ لە دەستی دەردەچێت و بەر خۆی دەكەوێت، بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی تەمووز، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە "وشە"ـی راگەیاند، شەوی رابردوو تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی "م . پ . ح" ڕەگەزی نێر، لەدایكبووی ساڵی 1973، پیشەی كاسب بووە، گیانی لە دەست داوە.

دەركەوت شوێنەواری فیشەكی جۆری تاپڕ بەسەر جەستەیەوە هەیە.
روونی كردەوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت ئەو كەسە دانیشتووی شارەدێی ژاراوەیە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی گشتی و دوای پشكنین و توێكاری بۆ لاشەكەی، دەركەوت شوێنەواری فیشەكی جۆری تاپڕ بەسەر جەستەیەوە هەیە.

زیاتر گوتی، بەگوتەی كەسوكاری بۆ كاری كشتوكاڵی چووەتە گوندی سپیگڵا سەربە شارەدێی ژاراوە، بەڵام لەو گوندە و لە كاتی دەستكاریكردنی تاپڕ، فیشەكێكی لە دەست دەرچووە و بەر خۆی كەوتووە، بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.



وشە - رامیار جەواد