خاتوونه په‌رله‌مانتارێكی لبنانی ئاشكرای كردووه، له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی لبناندا تووشی ده‌ستدرێژی بووه‌ته‌وه، هاوكات له‌و نووسینگه‌یه‌ی كه به‌مدواییه وه‌ریگرتووه، گۆڤاری سێكسیی تێدا بووه. دواتریش پرسیار ده‌كات و ده‌پرسێ، ئه‌مه ره‌وشتی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به ده‌نگی خه‌ڵك هاتوونه‌ته ناو په‌رله‌مان؟
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی تهمووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سینتیا زرازیر كه خاتوونه په‌رله‌مانتاری لبنانه و له‌ڕێی تویته‌ره‌وه ئابڕووی په‌رله‌مانی لبنانی بردووه، ره‌خنه‌كانی له په‌رله‌مانتاره‌كانی هاوڕێ زۆر توندن و له شه‌قامی لبناندا هه‌رای ناوه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ له‌ناو باڵه‌خانه‌ی لبناندا ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر.
زرازیر له‌ڕێی تویته‌ره‌وه ئاشكرای كردووه، له‌وه‌ته‌یی چوومه‌ته ناو په‌رله‌مان كه ماوه‌ی چوار ساڵه، هیچ رێزێكم له‌وێدا نه‌بینیوه، پێم سه‌یره ئایا راسته له‌گه‌ڵ مرۆڤ كار ده‌كه‌م و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م، ئایا رێز به‌و شێوه‌یه ده‌بێت؟.
زیاتر نووسیویه‌تی، كاتێك نووسینگه‌كه‌م وه‌رگرت، ده‌بینم له‌ناو ئه‌و نووسینگه‌یه گۆڤاری رووت له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی دانراوه، كاتێكیش قسه‌م كردووه، پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر له دژی خۆم و خێزانه‌كه‌م كراوه.
ئه‌ی چۆن به‌رگری له داوا ره‌واكانی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه به‌ده‌نگی ئه‌وان بوونه‌ته په‌رله‌مانتار.
دواتریش نووسیویه‌تی، ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وته له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی هاوڕێیان ده‌یكه‌ن؟، ئه‌ی چۆن به‌رگری له داوا ره‌واكانی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه به‌ده‌نگی ئه‌وان بوونه‌ته په‌رله‌مانتار.
ئه‌و پۆسته‌ی زرازیر له‌تویته‌ر له‌ناو شه‌قامی لبناندا هه‌رای ناوه‌ته‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر پاڵپشتی ده‌كه‌ن و داوایان لێ كردووه، ناوی هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاشكرا بكات كه به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌ناو په‌رله‌ماندا كردووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه هاووڵاتییانی لبنان به‌هۆی دۆخی ئابووریی وڵاته‌كه‌یان و گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانیان، له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.