كۆلیژی هونەرە جوانەكان داوای قوتابی دەكات

:: PM:01:30:27/07/2022 ‌
زانكۆی سەڵاحەدین ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو قوتابیانەی كە ئارەزووی تەواوكردنی بەشە هونەرییەكان دەكەن، لە ڕۆژی یەكشەم ناو تۆماركردن دەست پێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی تەمووز، لە ئاگادارییەكی كۆلیژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدیندا هاتووە، ئاگاداری قوتابییان و خوازیاران و پێشكەشكاران دەكەینەوە، ئەوانەی ئارەزووی تەواوكردنی خوێندنیان هەیە، سەردانمان بكەن.

ڕۆژی یەكشەم 31ـی تەمووز تا یەكی ئەیلوول، سەردانی یەكەی تۆماری كۆلیژ بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم
روون كراوەتەوە، ئەو بەشانە بریتین لە شێوەكاری لە لقەكانی "دیزاین، وێنەكێشان، پەیكەرسازی، سیرامیك"، بەشی موزیك، بەشی  سینەما و شانۆ لە لقەكانی (سینەما، شانۆ) قوتابی دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات.

باس لەوەش كراوە، ڕۆژی یەكشەم 31ـی تەمووز تا یەكی ئەیلوول، سەردانی یەكەی تۆماری كۆلیژ بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم.

ئەو زانكۆیە چەند ڕێنوێنییەكیشی بڵاو كردووەتەوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بخوێنن كە تێدا هاتووە، ئەو كەسە دەرچووی (پەیمانگەی هونەرە جوانەكان)ی سەربە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بێت، یان ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بێت، یان دەرچووی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) بۆ ساڵی خوێندنی (2019 ــ 2020) و (2020 ــ 2021) و (2021 ـ 2022) بێت.

ئەوەش باس كراوە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2021 ــ 2022)، كۆنمرەی دەرچوون بۆ ئامادەیی (60) و بۆ پەیمانگەی هونەرە جوانەكان (65) كەمتر نەبێت، یان دەرچووی پەیمانگە ناحكوومییەكان بە سیستمی پارالێل دەبێت، یان دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان بۆ ساڵانی پێشوو بێت، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات.




وشە - رامیار جەواد