پڕۆژه‌ی ده‌رچوونی قوتابییه‌كی میسری كه له فاكه‌ڵتی هونه‌ره جوانه‌كانی زه‌مالك، كه به وێنه‌كێشانێكی داهێنه‌رانه ده‌رچووه، ده‌نگدانه‌وه‌ی له میدیاكانی دنیادا دروست كردووه.
نوور مووسه‌د قوتابی ده‌رچووی كۆلێژی حه‌لوان فاكه‌ڵتی هونه‌ره جوانه‌كان له زه‌مالك، له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "(هه‌رگیز دیزنی نه‌بووه) پڕۆژه‌ی ده‌رچوونمه له فاكه‌ڵتی هونه‌ره جوانه‌كان، له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه پێم خۆشه زۆر له كاره‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی دیزنی له تابلۆكه‌دا به‌كار بهێنم، ترسی ئه‌و خێزانه پێشان بده‌م كه منداڵه‌كانی له شووشتنی ده‌روونی ده‌پارێزێت، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی باوك له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه له به‌رده‌میدا ده‌رده‌كه‌وێت و به ئه‌نقه‌ست شێواندنی غه‌ریزه‌یان ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، "تابلۆكه‌م ئه‌وه پێشان ده‌دات كه دیزنی هه‌وڵ ده‌دات پێشانی بدات به تێكه‌ڵكردنی بیرۆكه‌ی نائاسایی له ناوه‌ڕۆكی بینراوی سه‌رنجڕاكێشی خۆیدا، بێگومان ئه‌مه‌یه كه دیزنی ده‌یزانی چۆن شاره‌زا بێت، له ڕێی وێناكردنی منداڵی دووه‌مه‌وه ڕوونه كه من به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئه‌وان ده‌ڕۆم، دوای ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌كانی كۆنترۆڵیان كردووه و ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی سروشتییه له نه‌بوونی چاودێری به‌سه‌ر منداڵاندا".
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نوور قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باوكان و دایكانی منداڵان ده‌كات و ده‌ڵێت، "هێشتا ناتوانن جیاوازی بكه‌ن له نێوان ڕاست و هه‌ڵه و ڕێی تاریكیی داهاتوو كه ده‌ڕۆن، به‌داخه‌وه باوك و دایكان تا هه‌موو شتێك ڕوو ده‌دات و منداڵه‌كانیان لایه‌نی ده‌روونیان تێكده‌چێت، ئه‌وكات به ئاگا دێنه‌وه".
زیاتر هاتووه، "من له كۆتادا ئه‌وه‌م هه‌ڵبژارد بۆ پێشاندانی كاره‌كته‌ر و یارییه كلاسیكه خۆشه‌ویسته‌كانی جیهانی دیزنی كه منداڵان له هه‌موو شوێنێكه‌وه ده‌وری ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌و شێوه‌یه پێشانم داوه كه نه‌مانبینیوه و ئێمه پێی ڕانه‌هاتووین، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر قێزه‌ون و شه‌ڕانگێز و تێكدانی چاره‌نووسی ده‌روونی منداڵان".
تابلۆكه به ڕه‌نگی زه‌یتی به قیاسی 140*170 له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌ك كێشراوه، (هه‌رگیز دیزنی نه‌بووه) مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه تا ئێسته ئه‌وه‌ی دیومانه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی دیزینی نه‌بووه، له‌ڕووی په‌یامه‌وه جیاواز بووه، به‌جۆرێك زیاتر له‌سه‌ر بابه‌تی هاوڕه‌گه‌زخوازی له ده‌روونی منداڵان كاریان كردووه (دیزنیش هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌یه كه هاوڕه‌گه‌زخوازی بكات به بابه‌تێكی ئاسایی له ژیاندا).
كۆمپانیای واڵت دیسنی كه به شێوه‌یه‌كی گشتی به دیزنی ناسراوه، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای میدیا و كات به‌سه‌ربردنه له دنیادا. كۆمپانیاكه له 16ی تشرینی یه‌كه‌می 1923 له‌لایه‌ن برایان واڵت و ڕۆی دیزنی وه‌ك ستۆدیۆیه‌كی ئه‌نیمه‌یشن دامه‌زراوه و بووه‌ته یه‌كێك له گه‌وره‌ترینه‌كانی هۆلیوود، خاوه‌ن 11 پاركه و چه‌ندان تۆڕی (ته‌له‌ڤزیۆنی) وه‌ك په‌خشی ئه‌مه‌ریكی (ABC) وESPN یه. باره‌گای سه‌ره‌كیی كۆمپانیاكانی دیزنی و دامه‌زراوه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ستۆدیۆكانی واڵت دیسنی له شاری بێربانك له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا جێگیرن. كۆمپانیاكه پێكهاته‌یه‌كی تێكڕای پیشه‌سازیی داوجۆنزه.
شاره‌دێی زه‌مالك یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه ئاست به‌رزه‌كانی ڕۆژئاوای قاهیره. ده‌كه‌وێته دوورگه‌یه‌ك كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ڕووباری نیل، پێی ده‌گوترێت "دوورگه‌ی زه‌مالك"، زه‌مالك له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی توركییه و به زاراوه‌ی میسری به واتای كوخ دار یان هێلانه دێت، به‌و پێیه‌ی خاڵی ده‌ستپێك بووه بۆ ماسیگره‌كان كه ئامێره‌كانیان ده‌خه‌نه ناو ئه‌و هێلانانه‌وه، وه‌ك چۆن له قۆناغه‌كانی ڕاوكردندا شوێنی پشوودان بووه، ناوچه‌كه له چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به‌ناوبانگ بوو وه‌ك یه‌كێك له باشترین و ئارامترین گه‌ڕه‌كه‌كانی قاهیره و شوێنی نیشته‌جێبوونی ده‌وڵه‌مه‌ندانی شاره‌كه.