وردەكاریی كێشەكەی دكتۆرە باخان و تاوانبارەكە راگەیەنرا

:: PM:01:45:28/07/2022 ‌
دكتۆرە باخان باسی گرتنی ئەو كەسە دەكات كە نارنجۆكی هەڵدایە ماڵی و رای دەگەیەنێت، ئەو بە ئامانجی كوشتنم ئەو كارەی كردووە و ئەو ئۆتۆمبێلەشی بەكاری هێنا لەكاتی تاوانەكەدا، موڵكی یەكێتییە.

پۆلیسی سنووری سلێمانی دوای بەدواداچوون، شەوی رابردوو كەسێكیان گرت لە سنووری گەرمیان كە داواكراو بوو، پێشتر هاوسەری باخان ئازاد بوو.

هێزە تەناهییەكان لە لێكۆڵینەوەكان بۆیان دەردەكەوێ كە بۆچی ئەو كارەی كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی تەمووز، هێزێكی تەناهی لە ماڵەكەی خۆی لە گەرمیان، شێرزاد باوەنووری سەرۆكی لقی گەرمیانی پێشمەرگە دێرینەكان گرت، كە تا ساڵی 2014 هاوسەری دكتۆرە باخانە بوو.

دكتۆرە باخان ئازاد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی رای گەیاند، ئەو كەسە بۆ كوشتنی من ئەو كارانەی پێشووی كردووە، هەروەها هێزە تەناهییەكان لە لێكۆڵینەوەكان بۆیان دەردەكەوێ كە بۆچی ئەو كارەی كردووە.

باسی لەوەش كرد، شەوی 29ی حوزەیرانی رابردوو ئەو كەسە تەقەی لە ماڵەكەم كرد، من لە ساڵی 2014 هیچ پێوەندییەكم بەو كەسەوە نەماوە، بۆیە ئەو هەوڵی كوشتنی داوە تەنیا منیش ئامانج نەبوومە، بەڵكو منداڵ و خوشكێكیشم كراونەتە ئامانج.

ڕۆژی 29ـی حوزەیران، سەعات 8:00 ـی شەو لە گەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی، بە بۆمبی دەستی هێرش كرایە سەر ماڵێك، دوای رووداوەكەیش هێزە تەناهییەكان گەمارۆی ناوچەكەیان دا.   



وشە - رامیار جەواد