وەزیری ناوخۆ پۆلیسێك لەکارەکەی دەبەخشێ

:: PM:10:49:29/07/2022 ‌
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی منداڵێک لە سۆشیال میدیا بەناوی (سەهەند سەردار) کە باوکی پۆلیسه و خۆشی تووشبووی ئۆتیزمە و زۆر ناڕەحەتە و ڕێژەی تووشبونەکەی بەرزە بۆیە پێشمەرگەکە داوای هاوکاری کردبوو، گوتبووی کە دایکی بەهۆیەوە باری دەروونی ناجێگیرە و مۆڵەتم بدەن تا بەخێوی بکەم. 

بەمجۆرە و بە ماوەی کەمتر لە 10 سەعات باوکی مناڵەکە لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئاگادار کرایەوە کە (ڕێبەر ئەحمەد) بڕیاری دا بە لێبوردنی ئەو پۆلیسه لە دەوام و پێدانی مۆلەتی بەخێوکردن . 

سەردار کە باوکی مناڵەکەیە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی خۆم و مناڵەکەم ڕۆیشتین بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بۆ لای (عەمید دلێر) پێی ڕاگەیاندم کە وەزیر داوای کردووە ڕۆژی یەکشەم بمبینێ و بەڵێنیشی داوە کە هەرچییەکم ویست بۆمی جێبەجێ بکەن.


وشە - محەمەد میران