شاره‌زایه‌كی میكانیكی ده‌ڵێ، به‌ردی ساڵۆنسا یان "به‌ردی ژینگه دۆست" بریتییه له سیستمی هه‌ڵمژینی ئه‌و گازه ژه‌هراوییانه‌ی كه له ده‌كشنی گه‌رمی ئۆتۆمبێڵه‌وه ده‌رده‌چێن و گۆڕینیان بۆ ماده‌ی تر، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، به لابردن یان تێكچوونی به‌ردی ساڵنسا، ئۆتۆمبێل به‌نزین زیاد خه‌رج ده‌كات یان نا؟
هانا ئیسماعیل شاره‌زای بواری میكانیكی، بۆ "وشه" گوتی، به‌ردی ساڵنسا یان به‌ردی گزۆس، سیستمێكه وه‌ك پاككه‌ره‌وه كار ده‌كات و ناوه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه ماده‌یه‌كی سیرامیكی شێوه شانه‌ی هه‌نگی تێدایه كه هه‌ڵده‌ستێت به پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای پیس.
ئایا لابردنی به‌ردی ساڵنسا یا خراپبوونی ده‌بێته هۆی زیاد خه‌رجكردنی به‌نزین؟ له وه‌ڵامدا گوتی به‌ڵێ، چونكه به لابردنی ئه‌م به‌رده گڵۆپی بزوێنه‌ر داده‌گیرسێت و كار ده‌كاته سه‌ر هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ئه‌گزۆس و هه‌بوونی ده‌نگی زیاتری بزوێنه‌ر، له‌لایه‌كی تریش زیانی هه‌یه بۆ پیسكردنی ژینگه، چونكه ئه‌و گازه ژه‌هراوییانه‌ی كه به‌رده‌كه هه‌ڵی ده‌مژێت، وه‌ك "یه‌كه‌ئۆكسیدی كاربۆن، ئۆكسیدی نایترۆجین و هایدرۆكاربۆن"، ئه‌وا ئه‌م گازانه به ژینگه‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه.
پێش کرینی هەر ئۆتۆمبێلێک دڵنیابە کە بەردی گزۆسی تێدایە
ئه‌وه‌یشی خسته روو كه به لابردنی به‌رده‌كه، هه‌میشه گڵۆپی بزوێنه‌ر پێ ده‌بێ، چونكه ئه‌م كرداره هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ئه‌گزۆس تێكده‌دات، بۆ نموونه كاتێك بزوێنه‌ر به‌ته‌واوی توانای كار ده‌كات و تۆش به‌ردی ساڵنسات لابردووه، ئه‌وا لێره‌دا توندی ده‌نگ ده‌گاته سه‌رووی 110 دێسی بێل، له كاتێكدا توندی له سه‌رووی 85 دێسی زیان به گوێیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه له پشكنینی هاتوچۆ ده‌رنه‌چیت.
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان یان له كاتی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێم، به‌ردی ساڵنسا ده‌رده‌هێنن، ئه‌مه‌یش له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی پاره، چونكه ئه‌م به‌رده به بڕی 300 بۆ 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشرێته‌وه، بۆیه باشتره پێش كڕینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك، پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ بكه‌یت تا دڵنیا بیته‌وه له هه‌بوونی ئه‌و به‌رده.