نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە دریژخایەنەكان، چەند جۆرێكی هەیە، جۆری یەكەم و دووەم و شەكرەی دووگیانی، هۆكارەكەی بۆماوەیی یان كەمیی دەردانی رژێنی ئەنسۆلین یان بەرگری خانەكانی لەشە بۆ كاری ئەنسۆلین و هیتریش، پسپۆڕێكی كوێرە رژێنەكان باسی نیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوون بە شەكرە دەكات.
د. تاتیانا روتكۆڤسكایا، شارەزای كوێرە رژێنەكان دەڵێت، دەكرێت مرۆڤ بە شێوەیەكی هەست پێنەكراو تووشی نەخۆشی شەكرە بێت و پەرە بستێنێت، بۆیە ئەگەری هەیە لە قۆناغەكانی سەرەتاییدا دەستنیشان نەكرێت.
لە نیشانەكانی تووشبوون كەمبوونەوەی توانای بینین و لێڵبینییە
ئاماژەی كرد، بەدخۆراكی و خواردنی بڕێكی زۆری كاربۆهیدرات و خواردنی دەرمان و كەم جووڵانەوە و چالاكیی جەستەیی، ئەوانە تووشی نەخۆشی شەكرەت دەكەن، نیشانەكانیشی بە شێوەی وشكبوونی دەم و تێنوێتی و زیادبوونی ئارەقەكردن و زۆر میزكردن و لاوازی بینین و مێروولەكردنی پەنجەكانە.
ئەو پسپۆڕە زیاتر گوتی، لە نیشانەكانی تووشبوون، كەمبوونەوەی توانای بینین و تووشبوونە بە لێڵبینی، ئەوەیش بەهۆی كەمتەرخەمیی مرۆڤ لە پێوانەكردنی ئاستی گلوكۆز لە خوێن بە شێوەیەكی رێكوپێك و گرنگینەدانی مرۆڤە بە تەندروستی، تەنانەت ئەگەر بشزانێت كە تووشی شەكرە بووە.