لە كاتی وێنەگرتنی كلیپێك دەستدرێژی كرایە سەر هەشت كچ

:: PM:11:24:30/07/2022 ‌

لە شارەدێكی باشووری ئەفریقیا و لە كاتی تۆماركردنی كلیپێكدا، كۆمەڵە چەكدارێك هەڵدەكەوتنە سەر كچە بەشدارەكانی ئەو كلیپە كە هەشت كچ بوونە، دەستدرێژی سێكسیان دەكەنە سەر و جلوبەرگ و كەلوپەلی پیاوەكانیش دەبەن.

بیكی سیلی، وەزیری ناوخۆی باشووری ئەفریقیا روونی كردەوە، رووداوەكە پێنجشەمی رابردوو لە دەوروبەری ناوچەی كروگرسدورب لە رۆژئاوای جۆهانسبێركی پایەتەخت رووی داوە، كاتێك 20 چەكدار هەڵیان كوتاوەتە سەر شوێنی وێتەگرتنی كلیپێك و دەستدرێژی سێكسیان كردووەتە سەر هەشت كچ لە بەشدارانی كلیپەكە.
لە باشووری ئەفریقیا هەر 12 خولەك، سكاڵایەكی دەستدرێژی سێكسی تۆمار دەكرێت
زیاتر دەڵێت، لەو 20 كەسە سێیان گیراون، ئەوان راستەوخۆ پێش تۆماركردنی كلیپەكە هێرشیان كردووەتە سەر تیمەكە، كچەكان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵ بووە، یەكێكیان لەلایەن 10 پیاوەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر و یەكێكی تریش لەلایەن هەشت پیاو، هەرچی پیاوەكانی تیمەكە بوون، جلوبەرگ كەلوپەلەكانیان بردوون.

سیلی لە پەراوێزی كۆنگرەیەكی سیاسی پارتی كۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقیا لە جۆهانسبێرگی پایەتەخت بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، پێدەچێت گومانلێكراوەكان كەسانی بیانیبن و كرێكاری كانەكان بن كە بە نایاسایی كار دەكەن.  

شایەنی باسە لە باشووری ئەفریقیا هەر 12 خولەك، سكاڵایەكی پێوەست بە دەستدرێژی سێكسی تۆمار دەكرێت، ئەگەرچی ئەو ژمارەیە بەرزە، بەڵام زۆر حاڵەتی دەستدرێژی هەیە كە لەبەر هۆكاری جیاجیا سكاڵای لەسەر تۆمار ناكرێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل