گۆشتی بێ چه‌وری له‌گه‌ڵ سه‌وزه
ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گورچیله، پێویسته رێجیمه‌كه سه‌وزه‌ی گه‌ڵادار و میوه و سه‌وزه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به شله له‌خۆ بگرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌مه‌چه‌شن بێت.
ئه‌و پزیشكه، ئامۆژگاری نه‌خۆشانی گورچیله ده‌كات كه خواردنی ماسی و گۆشتی بێ چه‌وری له‌گه‌ڵ سه‌وزه و میوه‌ی تازه، گرنگه و ده‌ڵێت، "گورچیله‌كان ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی له‌ش و ده‌ردانی شله‌ی زیاده و به‌رهه‌مه‌كانی پرۆسه‌ی میتابۆلیزم ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام سه‌وزه بخورێ".
باسی له‌وه‌یش كردووه كه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی زۆرترین زیانیان بۆ گورچیله هه‌یه، به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانن كاتێك به زیاده‌ڕۆیی ده‌خورێن، هه‌روه‌ها خۆراكه پرۆتینییه چه‌وره‌كان. بۆ نموونه باش نییه رۆژانه زیاتر له 300 گرام په‌نیر بخورێت، چونكه به‌پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر كاری گورچیله‌كان ده‌بێت.