تەرمێكی بێ‌ خاوەن لە نەخۆشخانەیە

:: AM:10:31:01/08/2022 ‌
بەرپرسێكی پۆلیس رای دەگەیەنێت، تەرمێكی بێ‌ خاوەن لە نەخۆشخانەیە و شوفێری ماتۆڕسكیلە، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەم 31ـی تەمووز، عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە "وشە"ـی راگەیاند، تەرمی شۆفێری ماتۆڕسكیلێك لە نەخۆشخانەی كەلارە، هەركەس زانیاریی هەیە كەسوكاری ئاگادار بكاتەوە.

رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری نیسان و ماتۆڕسكیلێك رووی دا
زیاتر گوتی، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێی كەلار، رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری نیسان و ماتۆڕسكیلێك رووی دا، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لە دەست دا.

باسی لەوەش كرد، بەهۆی نەبوونی هیچ جۆرە ناسنامەی تەرمەكە، ناناسرێتەوە. مێردمنداڵێكە و جلی كوردی زەیتوونی لەبەردایە، ئێستە لە بەشی پزیشكی دادوەری كەلارە، هەركەس زانیاریی لەسەر هەیە، كەسوكاری ئاگادار بكاتەوە تا سەردانی نەخۆشخانەی كەلار بكەن.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە ماتۆڕسكیل لە هەرێمی كوردستان زۆرترینیان بێ‌ سەرەتا و بێ‌ تابلۆن، لە ماوەی رابردووشدا هەوڵ هەبوو بۆ تابلۆكردنیان، بەڵام تا ئێستە بە تەواوی كۆنترۆڵ نەكراوە.




وشە - رامیار جەواد