له یاریی جامی سوپه‌ری فڕه‌نسا، كه له ئیسڕائیل كرا، جه‌ماوه‌ری ئیسڕائیلی فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ یاریزانی پاریس سانجێرمان ئه‌شره‌ف حه‌كیمیی مه‌غریبی لێدا.
شه‌وی رابردوو له ته‌لئه‌بیب یاریی جامی سوپه‌ری فڕه‌نسا له نێوان پاریس سانجێرمان و نانت به‌ڕێوه‌چوو، كه پاریس به 4-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و جامه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، جه‌ماوه‌ری ئیسڕائیلی فیكه‌ی ناڕه‌زایی و هۆیهایان بۆ ئه‌شره‌ف حه‌كیمیی مه‌غریبی، یاریزانی پاریس سانجێرمان لێدا، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌كیمی پشتگیریی خۆی بۆ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌ربڕیوه.
حه‌كیمی پێشتر له توویته‌ر پشتگیریی خۆی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان دژی ئیسڕائیل ده‌ربڕیوه.
ئیسڕائیلییه‌كان هه‌ر كاتێك تۆپ ده‌كه‌وته ژێر قاچی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ لێده‌دا.
جێی سه‌رنجه پارساڵیش هه‌مان هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر حه‌كیمی له هه‌مان یاریگه و شوێن پێشان درا، كه جامی سوپه‌ری پارسالَی فڕه‌نسا هه‌ر له ئیسڕائیل كرا.
حه‌كیمی له 2021 له كاتی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین، له توویته‌ر پۆستێكی كردبوو، نووسیبووی "ئازادی بۆ فه‌ڵه‌ستین".