كورد له زۆر بواردا زانا و وێنه‌كێش و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی هه‌یه، به تایبه‌ت له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كۆچه ناچارییه‌ی كه كورد له سه‌ره‌تای بوونیه‌وه له دژی داگیركه‌ره‌كانی و ڕزگاركردنی گیانی خۆی و نه‌وه‌كانی ئه‌نجامی داوه، ئه‌وه‌تا ده‌ركه‌وتووه به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندی لیتوانیایش كورده و له هۆزی خۆشناوه.
ساڵی 1998 ئالان دووچاری ڕووداوێكی هاتوچۆ ده‌بێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئاب، ئاری كاكه‌یی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه له فه‌یسبووك له ستۆكهۆڵم، له‌باره‌ی به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندی لیتوانیا كه هاووڵاتییه‌كی كوردی خۆشناوه ئاماژه‌ی كردووه، "به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندی لیتوانیا (ئاڵان خۆشناو) به‌ڕه‌گه‌ز كورده، له گه‌شتێكدا بۆ میسر و شاری غه‌رده‌قه، له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌شتیارێكی لیتوانی ئاشنا بووم، لێیان پرسیم خه‌ڵكی كوێیت؟ گوتم كوردم، به‌خۆشحاڵییه‌وه گوتیان: ئاها تۆ هاوخوێنی هونه‌رمه‌ندی ناودارمان (ئالاناس خۆشناو)ی".
له درێژه‌ی نووسینكه‌ی ڕای گه‌یاندووه، "له‌و وڵاته پیتی سین بۆ ناوی پیاو زیاد ده‌كه‌ن و چۆن له زمانه‌كانی تر وه‌ك عه‌ره‌بی ئال بۆ ناساندن زیاد ده‌كرێت".
باوكی ئالان ناوی ئیبراهیم عوسمان مه‌حمووده و له ساڵانی حه‌فتا قوتابی ده‌بێت له‌و وڵاته، هاوسه‌رگیری ده‌كات له‌گه‌ڵ دایكی ئالان و ده‌بێته خاوه‌نی دوو منداڵ ئالان و گرێتا.
دوای ته‌واوكردنی خوێندن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و له شاری به‌غدا جێگیر ده‌بێت. له ساڵی 1983 و له ڕووداوێكی دڵته‌زێن هاوژینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست ده‌دات.
به‌هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق ڕێ ناده‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ لیتوانیا، بۆیه ئالانی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ ده‌نێرێته‌وه بۆ لای داپیره‌ی، تا ئه‌وكاته ئالان ته‌نیا زمانی عه‌ره‌بی و كوردی ده‌زانێت، ساڵی 1998 ئالان دووچاری ڕووداوێكی هاتوچۆ ده‌بێت و له ئه‌نجامدا ملی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، بۆ چه‌ند ساڵێك ئیفلیج ده‌بێت و دواتر چاك ده‌بێته‌وه.
ئالان ئێسته یه‌كێكه له ناودارترین و خۆشه‌ویسترین گۆرانیبێژانی لیتوانیا و خاوه‌نی ده‌یان ئه‌لبوومه و به‌شداری كردووه له سه‌تان به‌رنامه و چاوپێكه‌وتن. ساڵی 2011 هاوسه‌رگیریی ده‌كات له‌گه‌ڵ (ڤاڵدا ریكیستایلتی) كه پاشناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ (ڤاڵدا خۆشناو) و خاوه‌ن دوو منداڵن. ئالان له‌دایكبووی 11ی ته‌مووزی 1974ی شاری ڤیلنیوسی پایته‌ختی لیتوانیایه.
لیتوانیا، به ڕه‌سمی كۆماری لیتوانیای پێ ده‌گوترێت، وڵاتێكه له كیشوه‌ری ئه‌وروپا، به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2014 ژماره‌ی دانیشتووانی لیتوانیا سێ ملیۆن و هه‌شت هه‌زار و 287 كه‌س بووه كه ده‌كاته %0.04 ڕێژه‌ی خه‌ڵكی دنیا. ته‌مه‌نی مامناوه‌ندیی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته 39 ساڵه. هه‌روه‌ها 67%ی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته له شاره‌كاندا ده‌ژین.