توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئه‌مدواییه ده‌ریخستووه، شه‌ربه‌تی بلوبێری ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 35% داده‌به‌زێنێت، ئه‌مه‌یش ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی ئاڵۆزییه مه‌ترسیداره‌كان له نه‌خۆشانی شه‌كره‌دا.
له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مشكه‌كان ئه‌نجام دراوه
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی قه‌ڵه‌وی له كه‌نه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌م شه‌ربه‌ته ئاستی شه‌كر له نه‌خۆشانی تووشبوو به نه‌خۆشیی شه‌كره له "جۆری 2" داده‌به‌زێنێت، كه له ئه‌نجامی كه‌موكوڕییه‌ك له شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین له جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها روون كراوه‌ته‌وه، ڕۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌نسۆلین ڕێكخستنی شه‌كری خوێنه، هه‌روه‌ها له نه‌بوونی ده‌رمانی گونجاو‌دا شه‌كری خوێن ده‌توانێت به‌رز بێته‌وه بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار.
توێژینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك ماده‌ی خۆراكی ده‌ستنیشان كردووه كه ده‌توانن ئاستی شه‌كری خوێن دابه‌زێنن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مشكه‌كان ئه‌نجام دراوه كه ئاوی بلوبێری تێدایه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت، "شه‌ربه‌تی ده‌رهێنراو له بلوبێری ئه‌مه‌ریكای باكور، گۆڕاوه به زینده‌یی به به‌كتریا له توێكڵی میوه‌كه، توانای به‌هێزی وه‌ك دژه قه‌ڵه‌وی و دژه شه‌كره پێشان داوه كه ده‌ریده‌خات، كه‌مبوونه‌وه‌ی 35%ی گلوكۆزی خوێنه".
نووسه‌ری توێژینه‌وه‌كه دكتۆر پیێر حه‌داد پرۆفیسۆری ده‌رمانناسی له زانكۆی مۆنتریال پزیشكی ئاماژه‌ی داوه، "ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ڕوونی ده‌ریده‌خات كه شه‌ربه‌تی بلوبێری، گۆڕاوی زینده‌یی توانای به‌هێزی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیی شه‌كره، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تی ترێی گۆڕاوی زینده‌یی نوێنه‌رایه‌تیی ماده‌یه‌كی چاره‌سه‌ری نوێ ده‌كات، چونكه ڕێگری ده‌كات له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن".
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "تیمێكی زانایان كاریگه‌ریی ئاوی تووی گۆڕاوی زیندوویان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مشك تاقی كردووه‌ته‌وه كه تووشی قه‌ڵه‌وی و به‌رگریی ئه‌نسۆلین و شه‌كره و به‌رزی فشاری خوێن ده‌بن، تێكه‌ڵكردنی ئاوی تووی گۆڕاوی زینده‌یی له مشكه‌كاندا، بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌رگرتنی خۆراك و كێشی جه‌سته."
دكتۆر حه‌داد كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی توێژینه‌وه‌ی ده‌رمانی ڕه‌سه‌نی دژه شه‌كره‌یه له زانكۆی مۆنتریال ده‌ڵێت، "ئه‌م مشكانه مۆدێلێكی نایاب بوون، زۆر له قه‌ڵه‌وی و جۆری دووه‌می شه‌كره ده‌چوو كه پێوه‌ندی به قه‌ڵه‌وی له مرۆڤدا هه‌یه".
ڕای گه‌یاندووه، "دیاریكردنی پێكهاته چالاكه‌كان له شه‌ربه‌تی تووی گۆڕاوی زیندوودا، ڕه‌نگه ببێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی مۆلیكوله نوێیه‌كانی دژه قه‌ڵه‌وی و دژه شه‌كره".
بلوبێری (
Blueberry) میوه‌یه‌كی خۆجێی ئه‌مه‌ریكای باكوره كه تا ساڵی 1930 له ئه‌وروپادا نه‌بوو. بلوبێری له وه‌رزی هه‌ڵووژه‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌م میوه به‌تامه كالۆرییه‌كی كه‌می هه‌یه و زۆر به‌سووده و له‌ناو لایه‌نگرانیدا به گوڵی سه‌رتۆپی میوه‌كان (Superfood) ناسراوه و كه‌م كه‌س هه‌یه حه‌زی له‌م میوه‌یه نه‌بێت.