ئیگوانایه‌كی كێوی كه نزیكه‌ی سه‌ته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له یه‌كێك له دوورگه‌كانی گالاپاگۆس له‌ناوچوو، توانی به شێوه‌یه‌كی سروشتی جارێكی تر تێیدا زاوزێ بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌وێ هێنرایه‌وه.
له نێوان ساڵانی 1903 بۆ 1906 وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی ئیكوادۆر ڕای گه‌یاند، تیمێكی ئه‌كادیمیای زانستی
كالیفۆرنیا چاودێری له‌ناوچوونی خشۆكه‌كانی جۆری Conolophus subcristatus یان كردووه، كه یه‌كێكه له‌و سێ جۆره ئیگوانای كێوی كه له دوورگه‌كانی دوورگه‌ی سانتیاگۆدا ده‌ژین.
له ساڵی 2019 ئیداره‌ی پاركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی گالاپاگۆس زیاتر له سێ هه‌زار ئیگوانای هێنا كه له دوورگه‌یه‌كی نزیكه‌وه هێنران بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئیكۆسیسته‌می سروشتی سانتیاگۆ له ناوه‌ڕاستی دوورگه‌كان.
ئه‌م زنجیره دوورگه‌یه گۆشه‌گیره له ئه‌نجامی تێبینییه‌كانی جیۆلۆجیست و سروشتناس به‌ریتانی چارڵز داروین به‌ناوبانگ بوو، كه له ساڵی 1835دا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئیگوانا له ته‌مه‌نی جیاواز له سانتیاگۆ ژمارد.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی گالاپاگۆس له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، "دوای 187 ساڵ، جارێكی تر شاهیدی دانیشتوانی سروشتی ئیگوانای كێوی ده‌بین، له‌ناویاندا كۆمه‌ڵێك ئیگوانای گه‌وره و گه‌نجتر، ئه‌مه‌یش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه و هیواكانمان سه‌باره‌ت به هێنانه ناوه‌وه‌ی جۆره‌كان بۆ دوورگه‌كان به‌هێزتر ده‌كات".
دوورگه‌كانی گالاپاگۆس كه ده‌كه‌ونه دووری نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی ئیكوادۆر، شوێنی گیا و گیانله‌به‌ره ناوازه‌كانن و له میراتی سروشتی جیهانیدا جێگیركراون.