ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی وردی له‌سه‌ر به قاچاغ فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه و سزا و گه‌مارۆ به‌سه‌ر سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌ی عێراق ده‌سه‌پێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له مامه‌ڵه‌كردن و كڕین و فرۆشتنه‌وه‌ی نه‌وتی قاچاغكراوی ئێران ده‌ستی هه‌بووه و ئه‌مه‌یش بۆ واشنتن ئاشكرا بوو.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین هیوای به تاران به‌خشی
له ئه‌نجامی ئه‌و پلان و ستراتیجه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆ و سزای به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران سه‌پاندووه، به‌ڵام تاران توانیویه‌تی ڕێژه‌یه‌كی زۆر باشی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو به به‌رده‌وامی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام ئێسته حكوومه‌تی بایدن ده‌یه‌وێ گورزێكی گه‌وره‌تر له كه‌رتی نه‌وتی ئێران بدات و سه‌رمایه‌دارێكی عێراقی نیشته‌جێی ئیماڕات به ناوی سالم ئه‌حمه‌د سه‌عید كه عێراقییه و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیشه و خاوه‌نی تۆڕێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وته له ژێر ناوی گرووپی كۆمپانیاكانی ئه‌ی ئای ئێس ئێس ئۆ تی.
هه‌رچه‌نده سالم ئه‌حمه‌د سه‌عید له وه‌ڵامی ئیمه‌یلێكی ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆڕناڵ ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گرووپه كۆمپانیایه بكات و پێوه‌ندییان به‌وه‌وه هه‌بێت و نه‌وتی ئێران به قاچاغ هه‌نارده بكات، به‌ڵام چه‌ندان كارمه‌ندی پله به‌رزی ناو كۆمپانیاكه پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه سالم ئه‌حمه‌د سه‌عید كه‌سی یه‌كه‌می كۆمپانیاكه‌یه و هه‌موو كار و بڕیارێكی كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌رده‌كرێت.
ڕۆبێرت گرینوای كه‌سی یه‌كه‌می دۆسیه‌ی ئێران له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می حوكمی دۆناڵد تره‌مپ له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له ڕێی عێراقه‌وه له‌لای ئه‌مه‌ریكا شاراوه نییه و زانیاری ورد و گرنگ به دیكۆمێنته‌وه لای حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌یه، ئه‌وكاته‌ی ئێمه‌یش له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بووین، به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان لابوو، كه ئێران ڕێژه‌ی 25%ی نه‌وتی خۆی له ڕێی عێراقه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
ئاماژه‌ی داوه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین هیوای به تاران به‌خشی، چونكه له‌وكاته‌ی له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی دابوو، كه‌چی ئێران بتوانێ 25%ی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی خۆی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات، كارێكی مه‌زن بوو بۆ خۆگرتن له به‌رانبه‌ر سزاكان و وه‌ستانه‌وه له دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای زانینی ئه‌و ڕاستیانه‌یش، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا سزای ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی نه‌دا كه به‌رپرسن له‌و كاره و نه‌وتی ئێران به ناوی نه‌وتی عێراقی له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی ده‌فرۆشنه‌وه، دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش له‌لایه‌ن بایدنه‌وه و به‌هۆی ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا، واشنتن نه‌یده‌ویست گورزی تری سزا و گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران و ئه‌و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانه بسه‌پێنێت، كه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێسته كه ماوه‌یه‌كه دانوستاندنه‌كانی ڤیه‌ننا وه‌ستاون و واشنتن و تاران ناتوانن به ڕێككه‌وتن بگه‌نه‌وه، بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به وه‌شاندنی گورزی تری سزا و گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران و یارمه‌تیده‌رانی بكات.
له ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌ی به قاچاغفرۆشتنی نه‌وتی ئێران، زۆرێك له وڵاتانی كڕیاری نه‌وتی عێراق، نه‌وتی ئێرانیان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن، پێگه‌یشتووه. ئه‌مه‌یش ته‌نیا ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاسیا ناگرێته‌وه كه كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی عێراقن، به‌ڵكوو كۆمپانیای ئیكسن مۆبیل گرووپ و كۆخ ئهندستێرز ئنك و شێل بی ئێل سی و چه‌ندان كۆمپانیای تری جیهانی و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌م كاره‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و بێ ئاگهداربوون نه‌وتی ئێرانیان پێ فرۆشتراوه.
كۆمپانیای عێراقی بۆ خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه و بازرگانیكردن به نه‌وت بریتییه له كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شی حكوومه‌تی عێراق و كۆمپانیای عه‌ره‌بی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ڕێی ده‌ریاوه، كه زۆرینه‌ی وڵاتانی كه‌نداو خاوه‌نداری له‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كۆمپانیا عێراقییه‌كه به نهێنی كاری تری پێ ئه‌نجام دراوه و نه‌وتی ئێرانی پێ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوه، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ڕابردوو وه‌زیری نه‌وتی عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌ت كۆمپانیایه‌كی تری نوێ و تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه و بازرگانیكردن به نه‌وت له عێراق پێكده‌هێنێت و چیتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌ی ئای ئێس ئێس ئۆ تی كار ناكات، كه سالم ئه‌حمه‌د سه‌عید ڕێبه‌رایه‌تیی ئهوكۆمپانیایه ده‌كات.