یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو گرنگی زۆری پێداوه، وه‌به‌رهێنانه، ته‌نیا له‌و سێ ساڵه‌دا 206 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به سه‌رمایی 11 ملیار و 629 ملیۆن دۆلار مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.
"وشه" ورده‌كاری پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له كوردستان له ساڵی 2019ه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ده‌ركه‌وێ كوردستان له‌و سێكته‌ره‌دا پێشڤه‌چوونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
پڕۆژه‌كانی 2019
ساڵی 2019 كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، 64 پڕۆژه مۆڵه‌ت دراوه به سه‌رمایه‌ی دوو ملیار و 706 ملیۆن و 412 هه‌زار و 264 دۆلار كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییه‌وه ئه‌نجام دراون.
پڕۆژه‌كانی 2020
ساڵی 2020 كه تێیدا په‌تای كۆرۆنا سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بێبه‌ش نه‌بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا 76 پڕۆژه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا دوو پڕۆژه به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراون و 74 پڕۆژه‌كه‌ی تر له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییه‌وه ئه‌نجام دراون كه كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار و 979 ملیۆن و 524 هه‌زار و 500 دۆلار بووه.
پڕۆژه‌كانی 2021
ساڵی 2021 پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بوون تێیدا 70 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر به سه‌رمایه‌ی هه‌شت ملیار و 515 ملیۆن و 645 هه‌زار و 864 دۆلار مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له ڕێی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و یه‌ك پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی بووه و 68 پڕۆژه‌كه‌ی تر له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێ كراون.
پڕۆژه‌كانی 2022
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووه له پێدانی مۆڵه‌ت به پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به شێوه‌یه‌ك كه 44 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له بواره جیاوازه‌كان به سه‌رمایه‌ی 648 ملیۆن 980 هه‌زار و 242 دۆلار مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و سه‌رجه‌میان له لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ كراون.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵه‌تی به 206 پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری له سێكته‌ره جیاوازه‌كان داوه كه سه‌رمایه‌كه‌یان 11 ملیار و 629 ملیۆن و 355 هه‌زار دۆلار بووه له‌سه‌ر رووبه‌ری 10 هه‌زار و 824 دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراون.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هه‌وڵیانداوه به‌بێ جیاوازی له پارێزگاكان پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وانه‌یشیان به‌وجۆره پۆلێن كردووه.
پارێزگای هه‌ولێر
88 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی هه‌شت ملیار و 911 ملیۆن و 758 هه‌زار و 113 دۆلاری به‌ركه‌وتووه و پرۆژه‌كانیش له‌سه‌ر رووبه‌ڕی چوار هه‌زار و 864 دۆنم ئه‌نجام دراون.
پارێزگای سلێمانی
به پله‌ی دووه‌م دێت كه 53 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار و 594 ملیۆن و 915 هه‌زار و 213 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌زار و 928 دۆنمی تێدا ئه‌نجام دراون.
پارێزگای دهۆك
48 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 598 ملیۆن و 413 هه‌زار و 798 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری دوو هه‌زار و 760 دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراون.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
یه‌ك پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی شه‌ش ملیۆن و 846 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر رووبه‌ری حه‌وت دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراوه.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان 11 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 391 ملیۆن و 992 هه‌زار و 439 دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌زار و 143 دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراون.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین
پێنج پڕۆژه به گوژمه‌ی 125 ملیۆن و 429 هه‌زار و 481 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 119 دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئه‌نجام دراون.
له كۆی ئه‌و 206 پڕۆژه‌یه‌ی كه له ماوه‌ی سێ ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م مۆڵه‌تیان پێدراوه، 202 پڕۆژه‌یان له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییه‌وه جێبه‌جێ كراون، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و سێ پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.
كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی جێبه‌جێ كراون بریتی بووه له شه‌ش ملیار و 685 ملیۆن و 861 هه‌زار دۆلار، هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی سێ پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه بریتی بووه له 37 ملیۆن و 384 هه‌زار دۆلار.
ئه‌و تاكه پڕۆژه‌یه‌ش كه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی بیانییه‌وه ئه‌نجام دراوه سه‌رمایه‌كه‌ی چوار ملیار و 906 ملیۆن و 110 هه‌زار دۆلار بووه.