ماوه‌یه‌كه له بازاڕه‌كاندا مۆبایله‌كانی شاومی خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام شاره‌زایه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه كه له‌كاتی كڕین ئاگادار بن.
جۆرێك له مۆبایلی شاومی به‌ناوی رێدمی نۆت 10 5G'' ئێسته له بازاڕه‌كاندا فێڵی تێدا ده‌كرێت، هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د خدر شاره‌زای بواری چاككردن و كڕین و فرۆشتنی مۆبایل، بۆ "وشه" گوتی، له مۆبایلی رێدمی نۆت 10 5G ئۆرجیناڵ له بازاڕه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ زۆر وریابی له كاتی كڕینی و له كێ ده‌یكری، چونكه فێڵی تێدا ده‌كرێ.
لەکاتی کڕینی مۆبایل وریای ئەم فێڵە بن
''فێڵه‌كه بریتییه له به‌شی ناوه‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بینی سێ كامێرایه، كه‌چی كه كه‌ڤه‌ری پشتی لا ده‌به‌یت، ده‌بینی ته‌نیا دوو لێنزه و لێنزی سێیه‌می پێوه نییه، له‌لایه‌كی تریش له "بڵندگۆكانی" موكه‌به‌ره‌كانی فێڵ كراوه كه ده‌بینی دوو موكه‌به‌ره‌یه، كه‌چی ته‌نیا یه‌ك دانه‌یه و ئه‌وانی تری فه‌یكه". ئه‌م شاره‌زایه وای گوت.
بۆیه هۆشیاری ده‌دات كه له كاتی كڕینی ئه‌و مۆبایلانه زۆر وریابن، بزانن ئه‌و كه‌سه‌ی لێی ده‌كڕن، كه‌سانی باوه‌ڕپێكراون یان نا، چونكه نموونه‌ی ئه‌و فێڵانه زۆرن و ده‌بێ زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.