یانەی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی جارێكی تر ركابه‌ریی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات، ئه‌مجاره‌ش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرێبەستێکی قورس لە خولی نایابی ئینگلیزی دێته مه‌یدانی بازاڕی گواستنه‌وه.
تۆڕی "فووت مێرکاتۆ"ـی فڕەنسی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئاب ئاشکرای کرد، پاریس سانجێرمان خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، یاریزانه‌كه‌ش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بگه‌ڕێته‌وه خولی فڕەنسا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سان جێرمان لەم گرێبەستەدا گرەو لەسەر راوێژکاری وەرزشی خۆی لویس کامپۆس ده‌كات، كه پێشتریش رۆڵی هه‌بوو له چوونی یاریزانه‌كه بۆ یانه‌ی مۆناکۆ.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاماده‌یه به 80-85 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری سێلڤا ببێت، كه خۆی له هاوینی 2017 لە مۆناکۆ به 50 ملیۆن یۆرۆ پێوەندیی بە سیتییه‌وه كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی پلانی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بێرناردۆ سێلڤا بكات، به‌ڵام چاوه‌ڕێی به‌ڕێكردنی فرێنكی دی یۆنگه، ئه‌گه‌ر دی یۆنگ نه‌ڕوات، بارسا ناتوانێت سێلڤا بباته ریزه‌كانی.
بێرناردۆ ته‌مه‌نی 27 ساڵه، لە ماوەی 5 وەرزدا 252 یاری لەگەڵ سیتی ئەنجام داوە، لەو ماوەیەدا 48 گۆڵ و 51 ئەسیست بووە.