شووتی یەكێكە لە میوە بەچێژەكان، بەتایبەتی لە وەزری هاویندا میوانی هەموو ماڵێكە، بە ریشاڵ و شیرینی دەوڵەمەندە، بەڵام پێویستە لە هەندێك تەمەن و حاڵەتدا خواردنی سنووردار بكرێت یان قەدەغە بكرێت، چونكە لە بری سوود كێشەی تەندروستی دروست دەكات.
ڤیكتۆریا ئیگۆرۆڤا، شارەزای خۆراك باسی ئەوە دەكات كە باش نییە شووتی بە شەو بخورێت، جیا لەوە نابێت منداڵانی خوار تەمەنی ساڵێك بیخۆن، هەروەها نابێت رۆژانە لە چوار پارچە زیاتر بخورێت، چونكە كێشە بۆ كۆئەندامی هەرس و پرۆسەی میتابۆلیسم دروست دەكات، بەهۆی زۆری رێژەی شەكری تیایەتی، بۆیە باشترین بڕی رۆژانە دەبێت بخورێت لە 500 گرام زیاتر نەبێت.
یارمەتی فرەوانبوونی لوولەكانی خوێن و گەیشتنی خوێن بە ئەندامەكان دەدات، بەوەیش رەقبوونی ئەندامی نێرینە باشتر دەكات
هەورەها نابێت منداڵی خوار تەمەنی ساڵێك بیخۆن، تا تەمەنی سێ ساڵیش بە وریاییەوە بخورێت و ئەو بڕەی دەیخۆن لە 50 بۆ 80 گرامی رۆژانە زیاتر نەبێت، هەروەها باش نییە شەوانە بخورێت بەهۆی ئەوەی هۆكارێكە بۆ زۆر میزكردن.
بەدەر لەوانە شووتی چەندان سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، رێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەكات، ئەوەیش بەهۆی بوونی مادەی لیكۆبین تیایدا، پاراستنی چاو لە هەوكردن و زیانەكانی ئۆكسان، كێشەی چاو بەهۆی تەمەنداچوون كەم دەكاتەوە، مەترسی تووشبوون بە كێشەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، كۆلیسترۆلی زیانبەخش و پەستانی بەرزی خوێن و ئازاری ماسولكەكان كەم دەكاتەوە و سووڕی خوێن چالاك دەكات، مەترسی تووشبوون بە هەناسەتەنگی كەم دەكاتەوە، یارمەتی جووڵەی ریخۆڵەكان و كاری كۆئەندامی هەرس دەدات.
لە وەرزی هاوین لەش شێدار و تەڕ دەكات، بۆ تەندروستی پێست و قژ بەسوودە و لەوانەیش گرنگتر، شووتی سەرچاوەیەكی باشی سیترۆلینە، كە بۆ ترشی ئەمینی ئەرجینین دەگۆڕدرێت، كە ئەوەیش بۆ ئۆكسیدی نیتریك دەگۆڕدرێت، كە یارمەتی فرەوانبوونی لوولەكانی خوێن و زیاتر گەیشتنی خوێن بە ئەندامەكان دەدات، بەوەیش رەقبوونی ئەندامی نێرینە باشتر دەكات.