له گه‌ڕه‌كێكی شاری دهۆك دوو منداڵ ده‌كه‌ونه ناو بیرێك و ده‌خنكێن، ئێسته ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه.
رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بووه: له گه‌ڕه‌كی "ماسیك" له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك دوو منداڵ كه‌وتنه ناو بیرێك و خنكان.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رای گه‌یاند، دوو منداڵ به نیازی ماسی گرتن كه‌توونه‌ته ناو بیرێك و هه‌ردووكیان خنكاون، پێشتر ئه‌و بیره بۆ ماسی به‌كارهاتووه، ئه‌و دوو منداڵه‌ش به نیازی ماسیگرتن چوونه‌ته ئه‌و شوێنه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" منداڵه‌كان ته‌مه‌ن 10 ساڵ و 11 ساڵانن و ته‌رمی هه‌ردووكیان ده‌رهێنراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی.
نه‌وزاد هلوری په‌یامنێری "وشه" له دهۆك له راسته‌وخۆیه‌كه بیره‌كه و زانیاری زیاتر راده‌گه‌یه‌نێت.