كۆنگره‌ی 14ی بنكه‌ی لالش له ژێر دروشمی "لالش كانییه‌كی زه‌لاله، هه‌رده‌م به ڕووباری ڕۆشنبیریی كوردیدا دێت" ده‌ستی پێ كرد.
جێی باسه سه‌رووی 400 ئه‌ندام له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدارن، بڕیاره بنكه‌ی لالش له‌م كۆنگره‌یه‌یدا سه‌رۆك و ده‌سته‌یه‌كی نوێی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێرێت و ده‌سته‌ی كۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ده‌ستپێكی كۆنگره‌كه ئاوێته‌ی موزیك بووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌دا به‌شدارن.
عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك یه‌كه‌م وتاری كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد. ئه‌و هه‌بوونی بنكه‌ی لالشی به یه‌كێك له شانازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌ی پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان هه‌ژمار كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی رۆشنبیریی سه‌رجه‌م پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی كوردستان كرد، هاوكات ده‌رچوونی گۆڤاری لالش و ئه‌و چالاكییه كولتووری و رۆشنبیرییانه كرد كه بنكه‌ی لالش پێشكه‌شی كردوون و به هه‌نگاوێكی گرنگی هه‌ژمار كرد.
بنكه لالش له ساڵی 1993 دامه‌زرا
بنكه لالش له ساڵی 1993 دامه‌زراوه و پێشتر 12 كۆنگره‌ی به‌ڕێوه بردووه. كۆنگره‌ی ئه‌مجاره رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه یادی هه‌شته‌م ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كرایه‌وه.
بنكه‌ی لالش ده‌توانێت له كۆكردنه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان، رۆڵی كاریگه‌ر بگێڕێت.