حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه گرنگه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه و 640 ملیۆن دیناری تری بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌لار و سلێمانی خه‌رج كرد.
پڕۆژه‌كان بریتین له دروستكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كیی گه‌ڕه‌كی جووتیاران و رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی گشتی له كه‌لار و دابینکردنی قیری شل بۆ کارگەی قیری تانجەڕۆ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری داوه به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 640 ملیۆن دینار بۆ ئه‌و پڕۆژانە.
گوژمه‌كه‌ی کەلار له ڕێژه‌ی 11%ی فرۆشتنی زه‌وی روكنی شاره‌وانی له‌سه‌ر پلانی ساڵی 2022 و به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی دارایی تایبه‌ت به داهات، خه‌رج ده‌كرێت.
مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌كان له جێبه‌جێكردن به‌رده‌وام بن.
له‌و بڕه پاره‌یه‌ی خه‌رج كراوه، 162 ملیۆن و 250 هه‌زار دیناری بۆ دروستكردنی به‌شێك له شه‌قامی سه‌ره‌كیی گه‌ڕه‌كی جووتیاران، 99 ملیۆن و 825 هه‌زار دیناریش بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌لار ته‌رخان كراوه.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكیدا بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی 378 ملیۆن و 760 هەزار دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەرۆ.
ئەو گوژمەیەش لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەكرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ناوه گوژمه بۆ پڕۆژه‌كان خه‌رج ده‌كات، مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌كان له جێبه‌جێكردن به‌رده‌وام بن.